شبكة لالش الاعلامية

زێده‌ترى ملیۆن قوتابيان ئه‌زموونێن وه‌رزێ ئێكێ ئه‌نجام دان

زێده‌ترى ملیۆن قوتابيان ئه‌زموونێن وه‌رزێ ئێكێ ئه‌نجام دان

وشه‌:
بە بەشداری زیاتر لە ملیۆنێك قوتابی، تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم دەستی پێ‌ كرد و تا هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

اقیكردنەوەكان بە ئامادەبوونی زیاتر لە ملیۆنێك قوتابی بەشدارییان تێدا كردووە
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو ئامارەی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست “وشە” كەوتووە، تاقیكردنەوەكان بە ئامادەبوونی زیاتر لە ملیۆنێك قوتابی بەشدارییان تێدا كردووە.

لە سنووری هەولێر تاقیكردنەوەكان بە بەشداریی 352 هەزار و 245 قوتابییە كە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ئەنجام دەدەن، لە سلێمانی 469 هەزار و 259 قوتابی بەشداری پرۆسەی تاقیكردنەوەكان دەكەن، لە دهۆك زیاتر لە 250 هەزار قوتابی بەشدارییان كردووە، بەمەیش ژمارەی قوتابیان بەشداربوو لە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم زیاتر لە ملیۆنێك قوتابییە.

زیرەك ڕەشید سەرپەرشتیاری پەروەردەی بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، تاقیكردنەوەكان لە كەشێكی ئارام بەڕێوە دەچن و هەموو ئامادەكارییەكان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە كراوە.

ئەو سەرپەرشتیارە گوتی، پێویستە لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە كەشێكی ئارام دروست بكرێت بۆ قوتابیان تا گوشاریان لەسەر نەبێت و تاقیكردنەوەكان بە ڕێكی بەڕێوە بچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د. دلاوەر عەلائەددین: پەیوەندییێن ھەرێم و بەغدایێ ل پاشه‌رۆژێ باش نابن

Lalish Duhok

ھەولێر – ئاگر بەربویە کوگەھێن جلوبەرگان

Lalish Duhok

خه‌ونا گه‌هشتن ب به‌هه‌شتا ئه‌ورۆپا ژیانا دوو خێزانێن كورد كره‌ دۆزه‌خ

Lalish Duhok