شبكة لالش الاعلامية

كچ و ژنێن ئێزدی داخوازا ژیانه‌كا باشتر دکن

كچ و ژنێن ئێزدی داخوازا ژیانه‌كا باشتر دکن

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەك پارێزەری تایبەت بە تاوانە نێودەوڵەتییەكان و پسپۆڕی یاسا نێودەوڵەتییەكان لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانی بەرفراوانیان لەبارەی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی و پێكهاتەكانی دیكە لە باشووری كوردستان و عێراق ئەنجامداوە. ئەو ژن و کچانەی کوردانی ئێزدی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا قسەیان کردووە، داوای داهاتوویەکی باشتر دەکەن.

ئەنجامدەرانی لێکۆڵینەوەکە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ زیاتر لە هەزار ئاوارە کردووە، زۆربەیان کچ و ژنی کوردانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعشن. ئەوان دەیانەوێت كێشە هەنووكەییەكانیان چارەسەربكرێن، نیگەرانییەكانیان بڕەوێنرێنەوە و داهاتوویەكی باشتریان بۆ دابینبكرێت.

لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری هومن رایتسی ئەمریکی لەژێر ناونیشانی “چ دادپەروەرییەك بۆ جینۆسایدی ئێزدییەكان؟” بڵاوکراوەتەوە. لە ئەنجامی گفتوگۆ لەگەڵ بەشێک لە کچ و ژنانی کوردانی ئێزدی، لێکۆڵەران گەیشتوون بەوەی، رزگاربووان بەلایانەوە گرنگە قەرەبوو بكرێنەوە و دادپەروەری بۆ ئەوان تەنیا سزادانی تاوانباران نییە”.

دەرخستنی راستییەکان، گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و چارەسەركردنی برینەكانیان ئەو خاڵانەن کە کوردانی ئێزدی داوایان دەکەن.

بەگوێرەی سەنتەری نەرویجی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆڵۆکۆست و کەمینە ئایینییەکان کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەیان کوردی ئێزدی ئەنجامداوە.
“مەرجی ئێزدییەکان بۆ گەڕانەوە گەرەنتی پارێزگاریکردنیان، دانپێدانان بە مافی یەکسانیان لەچوارچێوەی یاسای عێراق، ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ناوچەکانی دیکەیان لە پارێزگای نەینەوا و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی داعشە”.

بەگوێرەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، نزیکەی دوو هەزار کچ و منداڵی ئێزدی هێشتا کێشەی دەروونییان هەیە، ئەوەش بەهۆی رۆژانی سەختی کاتی هێرشی داعشەوە.

دکتۆر خان ئیلهان خزیلخان، دەروونناسە و بڕوانامەی دکتۆرای لەبواری دەروونناسیدا بەدەستهێناوە، توێژینەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، “رەخساندنی ئەمن و ئاسایش سەرەکیترین چارەسەرە بۆ ئەو ئێزدییانەی بەهۆی داعشەوە تووشی ترۆما بوون. ئەو ئێزدییانەی چارەسەری ترۆمایان بۆ دەکرێت، نابێت رووبەڕووی هیچ هەڕەشە و دیپۆرتکردنەوەیەک نەبنەوە”.

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیدا هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی رفێنراوان، قەرەبووکردنەوەی رزگاربووان و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان زیاتر جەختیان لێدەکرێتەوە.

هەرچەندە لەو رۆژەدا بەڵێنی دڵخۆشکەر لەبارەی ژیانیان دەدرێت، بەڵام دوای شەش ساڵ لەوەی بەسەریانهات، کوردانی ئێزدی پێیانوایە ئەوەی کراوە لە ئاست چاوەڕوانی و بەقەبارەی پەیمانی بەرپرسان نییە.

ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی شنگالدا تێدەپەڕێت، سەرەڕای شەهیدبوونی سەتان کوردی ئێزدی، سەتان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر بوون، هەزاران کەسیش لەلایەن داعشەوە شوێنبزرکران.

تاوەکو ئێستا لەکۆی 550 هەزار کوردی ئێزدی لە باشووری کوردستان، 360 هەزاریان ئاوارەن و 100 هەزار کوردی ئێزدیش چوونەتە دەرەوەی وڵات و تەنیا 20%ی خەڵک گەڕاونەتەوە شنگال. زۆرینەیان لە 14 کەمپی سنووری دهۆک دەژین. لە دەرەوەی وڵاتیش زۆربەی پەنابەرانی ئێزدی چوونەتە ئەڵمانیا.

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوان لە دهۆک دەڵێت: تاوەکو ئێستا نزیکەی “2 هەزار و 900 کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی ئەوانیش رزگاربکەین”.

پاش شەش ساڵ، ئەوەی عێراق بۆ ئێزدییەکانی کردووە، پێدانی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێک کە بیەوێت بگەڕێتەوە ناوچەکەی، بەڵام هێشتا زۆر لەوانەش كە گەڕاونەتەوە ئەو پارەیان وەرنەگرتووە.

خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆری میدیایی رووداوی رایگەیاند: لە 3-8-2014 تاوەکو 29-07-2020 لەکۆی 6417 ئێزدی رفێنراو لەلایەن داعش، 3530 کەسیان رزگاریان بووە و 2887 ئێزدی لەدەستی داعش ماون یان هیچ شتێک لەبارەی چارەنووسیانەوە نازانرێت. بەو پێیە دوای شەش ساڵ لە کارەساتی شنگال و نزیکەی پێنج ساڵ لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی تاوەکو ئێستا 45%ی ئێزدییە رفێنراوەکان بێسەروشوێنن.

نزیکەی دوو مانگ دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، چەکدارانی ئەو رێکخراوە لە 3-8-2014 هێرشیانکردە سەر شنگال و سەتان هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەبوون و دەیانیش شەهیدبوون و هەزاران کەسیش بێسەروشوێن کران. بەڵام لە رۆژی 13-10-2015 پێشمەرگە شنگالی لە دەستی داعش دەرهێنا و کۆنترۆڵی کردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌لمانیا داخوازا ڤه‌گه‌ریانا كچا ئێزدی كر

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش په‌رگه‌هـ پێشكێشى قوتابخانا كه‌مپا ئێسيان كرن

Lalish Duhok

سەرۆكێ‌ دیوانا سەرۆكایەتیا هەرێما كوردستانێ‌ سەرەدانا پەرستگەها پیرۆزا لالش دكە

Lalish Duhok