شبكة لالش الاعلامية

دای ئەسمەر سەردەریا کانیا سپی ل په‌رستگه‌ها لالش وه‌غه‌ر كر

دای ئەسمەر سەردەریا کانیا سپی ل په‌رستگه‌ها لالش وه‌غه‌ر كر

وێستگه‌ نيوز:

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دای ئەسمەر، مجێوری کانیا سپی لە پەرستگای لالش لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

حسێن حاجی باعەدری، نووسەر و شارەزای ئایینی ئێزدیەکان لە ناحیەی باعەردێ بە وێستگەنیوزی راگەیاند:” ھەر منداڵێکی ئێزدی لە دایک ببێت لە بەر دەرگای کانیا سپی ئاوی کانیەکە بەسەریدا دەکرێت و مۆری دەکرێت”.

وتیشی:” پێویستە پیاوی ئێزدی بەو ئاوە حەلال بکرێت، ئەگەر ئێزدیەک لە ئەمریکا بێت و نەیتوانێت خۆی بگەیەنێتە پەرستاگای لالش ماڵباتەکەیان ئاوی کانیەکە بوویان دەبەن”.

وتیشی:” ھەر رزگارکراوێکی دەستی داعش یەکەم جار دەبرێتە پەرستگای لالبش لەو کاتە دای ئەسمەر ئاوی کانیەکە بە سەریاندا دەکرد و نزا خێریان بو دەکرد”.

ئەسمەر ئیسماعیل موراد، ناسراو بە دای ئەسمەر لە ساڵی ١٩٤٧ لە دایک بووە و نزیکەی ٢٣ ساڵە مجێوری کانیا سپی بووە لە پەرستگای لالەشی کوردانی ئێزدی و منداڵ و پیاو کچە رزگارکراوەکانی دەستی داعش بە ئاوە مۆریان دەکرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش:هێرشا پاسداران دژی خەڵکێ هەرێما کوردستانێ تاوانەکا دژی مرۆڤایەتیێ یە

Lalish Duhok

ل كەمپا مام رەشان ئاهەنگەك ب هەلكەفتا رۆژا جلكێن كوردی هاتە ئەنجامدان

Lalish Duhok

شاریا: 210 خێزانێن کێمدەرامەت هاریکاری وەرگرتن

karwanhaji