شبكة لالش الاعلامية

بابە شێخێ ئێزدیان هاتە دیارکرن

بابە شێخێ ئێزدیان هاتە دیارکرن

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی میر و جڤاتی رووحانیی کوردانی ئێزدی بڕیاردرا شێخ عەلی ئیلیاس وەکو بابە شێخی ئێزدییان دیاری بکرێت.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نزیکەی 250 سەرۆکهۆزی ئێزدییان بەڕێوەچووە، میری کوردانی ئێزدی دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە، بڕیاریداوە شێخ عەلی ئیلیاس وەکو بابە شێخی ئێزدیان دیاری بکرێت.

شێخ عەلی شێخ ئیلیاس لە ساڵی 1979 لە شێخان لەدایکبووە و باوکیشی بۆ ماوەی 18 ساڵ لە 1978 تاوەکو 1995 بابە شێخی ئێزدییان بووە.

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە رێوڕەسمێکدا لە پەرستگەی لالش، شێخ عەلی ئیلیاس دەستبەکار دەبێت.

ژمارەی کوردانی ئێزدی نزیکەی یەک ملیۆن کەسن، 550 هەزاریان لە باشووری کوردستان دەژین، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان، بابە شێخ رێبەری یەکەمە و دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی رووحانی.

شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، بابە شێخی پێشووی ئێزدییان و رابەری رووحیی ئێزدییەکان، لە 1-10-2020 و لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نوونه‌رێ ئێزدیان داخوازێ ژ خه‌لكێ شنگال دكت ب به‌لێ ده‌نگى بۆ ریفراندۆما كوردستانێ بده‌ن

Lalish Duhok

فۆکس نیوز: پێشمەرگەى ل باشیکێ دا ١٣٠ داعش کوشتينه‌

Lalish Duhok

نڤیسینگه‌ها لالش سیبا شێخدرێ گه‌شته‌کا فێرکاری بۆ زارۆکان ل باخچێ گیانه‌وه‌ران ل دهۆکێ ئه‌نجامدا

Lalish Duhok