شبكة لالش الاعلامية

په‌رستگه‌ها لالش به‌ربژێره‌ بۆ ليستا كه‌لتۆرێ جيهانى 

په‌رستگه‌ها لالش به‌ربژێره‌ بۆ ليستا كه‌لتۆرێ جيهانى 

K24 – ھەولێر

براندان کسار، بەرپرسی رۆشنبیری لە رێکخراوی یۆنسکۆ لە عێراق ئاشکرای دەکات، رێکخراوەکەیان کار بۆ دانانی 12 ناوچەی عێراق دەکات، كە بەربژێرن لە لیستی کەلەپووری جیهان جێگەیان بکرێتەوە، پێشتر حکومەتی عێراق لە ساڵی 2000ـەوە داوای کردبوو.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پرۆسەیەکی گشتگیر هەیە کە دەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی لە لیستی کەلەپووری جیهانییەوە پەسەند بکرێت، ئەوەش لە ئەستۆی حکومەتی عێراقییە.

ئەو 12 ناوچەیە بریتین لە، شارۆچکەی ئامێدی، پەرەستگای لالش، نەمرود، نیبور، شاری موسڵی کۆن، شاری نەینەوای کۆن، قەڵای ئەخزەیر لە کەربەلا، گۆڕستانی وادی سەلام، ناوچەی زولکفل و شوێنە مێژووییەکانی سەر رووباری دیجلە لە بەغدا کە کەوتوونەتە رەسافە لە قوتابخانەی موستەنسرییەوە تاوەکو کۆشکی عەباسی.

کسار دەشڵێت، یۆنسکۆ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داوا دەکات کە هۆشیاری زیاتر بێت لەبارەی کەلەپوورەوە کە بە رێگەیەکی نادروست لە عێراق دەگوازرێتەوە،و یۆنسکۆ پاڵپشتی لەو هەوڵانە دەگات کە رێگرن لە بازرگانی کردن لە پارچە مێژووییەکان. بۆ ئەوەش هەماهەنگی لەنێوان ئینتەرپوول و رێکخراوە جیهانییەکان کراوە، بۆ ئەوەی هاوکاری عێراق بکەن و ئەو پارچە مێژووییانە بە قاچاخ بردراون بگەڕێندرێنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاشتی كۆچه‌ر: بۆ 2 رۆژان رێیا سحێلا – شنگال دێ ئێته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

د. پشتیوان سادق و عەلی عەونی سەره‌دانا بنگەهێ لالش کرن

Lalish Duhok

“بنگه‌هێ لالش تایێ خانکێ 140 قوتابيێن سەرکەفتی و ڕێڤەبەرێن قوتابخانان خه‌لات کرن “

Lalish Duhok