شبكة لالش الاعلامية

جێگرێ پارێزگارێ مووسل:مۆله‌تا چار رۆژان ب گرۆپێن چەكدارێن نەیاسایی هاتيه‌ دان شنگال چۆل بكن

جێگرێ پارێزگارێ مووسل:مۆله‌تا چار رۆژان ب گرۆپێن چەكدارێن نەیاسایی هاتيه‌ دان شنگال چۆل بكن

وێستگە نیوز-

عەلی عومەر، جێگری پارێزگای موسڵ رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی شنگال لە چەكدارە نایاساییەكان بۆ ماوەی چوار رۆژ راگیراوە، ئەوەش وەك دەرفەتێك بۆ چۆڵكردنی قەزاكە.

عەلی عومەر جێگری پارێزگای موسڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاندووە “ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی شنگال لە چەكدارەكان بۆ ماوەی چوار رۆژ ھاتووەتە راگرتن و ئەو چەند رۆژە وەك دەرفەتێكە كە بەو ھێز و چەكدارانە دراوە بۆ ئەوەی شنگال چۆڵ بكەن یا چەكەكانیان دابنێن”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە “ئەگەر ئەو ھێز و چەكدارە نایاساییانە لە شنگال بكشێننەوە ئەوا ئوپەراسیۆن رادەوستێت ئەگەر نا ئوپەراسیۆنەكە لە یەكی مانگدا دەستی پێدەكرێت”.

بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی بەندەكانی نێو رێككەوتنی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و ھەرێمی كوردستان سەبارەت بە شنگال، دوێنی شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا و دواتر سەردانی لیوای ٩٢ی سوپای عێراق و ھێڵی سنووریی عێراق لەگەڵ سووریایان كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

٧٤ خێزانێن ئاوارێن شنگالێ هاریکاریێن دارایی وه‌رگرتن

Lalish Duhok

شیرین عەبادی:دێ پشته‌ڤانيا ئێزدیان بم

Lalish Duhok

شاندەكێ‌ جڤاتا پارێزگەها نەینەوا سەرەدانا بنگەهێ‌ لالش ئەلمانیا دكت

Lalish Duhok