چیرۆكا وێ بووكا پشتى 7 رۆژێن هه‌ڤژينيێ ب كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستداى
K24 – هه‌ولێر:
گەشاو خالید تەمەن 26ساڵ، ته‌نیا حەوت رۆژ بوو هاوسەرگیریی کردبوو، به‌ڵام بەهۆى توشبوونى بە کۆرۆناوە بارى تەندروستى تێكچوو و رەوانەى نەخۆشخانە كرا، دواتریش گیانی له‌ده‌ستدا.
بەهۆی خراپی باری تەندروستی و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی پەتای کۆرۆنا، بەیانی ئەمڕۆ گەشاو گیانی لەدەستدا.
مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، خاڵی گه‌شاوی بووكی 7 شه‌وه، به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونی زۆر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستییه‌كه‌ی، به‌ڵام گیانی سپارد، داواش ده‌كات هه‌مووان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاوسه‌ری گه‌شاویش ئێستا تووشی كۆرۆنا بووه و له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
