په‌كه‌كه زارۆكێن ئێزدى ل شنگال ڤه‌دگوهێزيته قه‌ندیلى
وشه:
په‌كه‌كه له رفاندنی منداڵانی كوردی ئێزیدی به‌رده‌وامه و تا ئێسته زیاتر له 70 منداڵی كچ و كوڕی رفاندووه. دایكی یه‌كێك له رفێنراوانیش ده‌ڵێ، داواكارم هه‌ر چۆنێك بێت كوڕه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
سه‌عدوون زه‌رۆ به‌رپرسی ماڵی ئێزیدیان له شنگال، بۆ “وشه” گوتی، په‌كه‌كه نه‌ك ئاماده نییه شنگال چۆڵ بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وامه له رفاندنی كچ و كوری ئێزیدی كه ھێشتا منداڵن.
كوڕه‌كه‌م به‌ناوی فارس كه ھێشتا ته‌مه‌نی نه‌بووه‌ته 17 ساڵ رفاندوویانه
روونیشی كرده‌وه كه دوێنێ كه‌سوكاری یه‌كێك له منداڵه‌كان ھاتووه و باسی له‌وه كرد، تازه منداڵه‌كه‌یان رفاندووه و داوایان كرد بۆیان بگه‌ڕێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه ده‌به‌ن بۆ قه‌ندیل.
وه‌ك ئاشكرای كرد كه په‌كه‌كه تا ئێسته زیاتر له 70 كچ و كوڕی ئێزیدی كه ھێشتا منداڵن، رفاندوونی و ئاماده نین بیانگه‌ڕێننه‌وه، 27یان به زۆر بردووه و ئه‌وانه‌ی تریش له خشته‌یان بردوون.
دایكی یه‌كێك له منداڵه‌كان كه په‌كه‌كه رفاندوویه‌تی به ناوی كۆچه‌ر، بۆ “وشه” گوتی، “كوڕه‌كه‌م به‌ناوی فارس كه ھێشتا ته‌مه‌نی نه‌بووه‌ته 17 ساڵ رفاندوویانه، تكا ده‌كه‌م كوڕه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌و ھێشتا منداڵه و ھیچ نازانێت”.
كۆچه‌ر باسی له‌وه كرد، چه‌ندان جار پێوه‌ندیمان به به‌رپرسانی په‌كه‌كه كردووه، باسیان له‌وه كردووه كه بردوویانه بۆ قه‌ندیل.
په‌كه‌كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بووه‌ته به‌ڵا بۆ خه‌ڵكی كوردستان و شنگال به‌تایبه‌ت، ئێسته سه‌رباری ده‌ركردنیان له‌و سنووره، ئاماده نین ئه‌و ناوچه جێ بێڵن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
