بۆچى نابت ل وه‌رزێ گه‌رمێ تانكێ پانزینێ فوول بكه‌ی؟
وشه:
شاره‌زایان هۆشیاریی ئه‌وه‌یان داوه كه له وه‌رزی گه‌رمادا، به‌تایبه‌ت ئێسته كه به‌ره‌و هاوین ده‌ڕۆین، باشترین كار ئه‌وه‌یه تانكی به‌نزین فوول نه‌كه‌ین، چونكه مه‌ترسی زۆری هه‌یه بۆ میكانیكی ئۆتۆمبێل و هه‌ندێك جاریش گڵۆپی عه‌قڵ داده‌گیرسێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌هرۆ فه‌یزوڵا شاره‌زای میكانیكی و بواری رۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل، به ”وشه”ی ڕاگه‌یاند، زۆر له شۆفێران كاتێك به‌نزین له ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كه‌ن، ڕاسته‌وخۆ فوولی ده‌كه‌ن، ئه‌مه كارێكی ئاساییه و میكانیكی ئۆتۆمبێله‌كه به‌رگه‌ی ده‌گرێت، به‌ڵام له هاویناندا ئه‌م حاڵه‌ته جیاوازه و به‌هۆی په‌ستانی گه‌رمی، فوولكردنی تانكی به‌نزین مه‌ترسی هه‌یه بۆ زۆر به‌شی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
ئەو شارەزایە ئەوەیشی گوتوە کە سێ هۆکاری سەرەکی هەن وا دەکەن تانکی فوولکردن مەترسی بێت:
یه‌كه‌م – ده‌بێته هۆی داگیرساندنی گڵۆپی عه‌قڵ، كه ئاماژه‌یه‌كی میكانیكی مه‌ترسییه و پێویسته ڕاسته‌خۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌ڕێی دیاریكردنی كێشه‌كه به كۆمپیوته‌ر.
دووه‌م – تێكچوونی سیستمی ”كالستهر” كه گازی ناو تانكی رێكده‌خاته‌وه، به‌بێ بوونی ئه‌و گازه، ناڕێكی ده‌بێ له دابه‌شبوونی به‌نزین و رۆیشتنی بۆ بزوێنه‌ر.
سێیه‌م – دروستبوونی بۆنی به‌نزین و هاتنی بۆ ناو ئۆتۆمبێل كه زۆرجار هه‌راسانت ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
