سه‌رۆكێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پرۆژێ تلفریكا چیايێ زاوا ل دهۆكێ ڤه‌كر

باسنيوز:
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 9ـی ئایاری 20
21، پڕۆژه‌ی تلفریكی چیای زاوای گه‌شتیاریی له شاری دهۆك كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له گوتارێكدا له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه دا رایگه‌یاند: “تلفریكی چیای زاوا ته‌نیا خزمه‌ت به خه‌ڵكی دهۆك ناكات، به‌ڵكو سوودی بۆ ته‌واوی هاووڵاتییانی كوردستان و گه‌شتییاران به گشتی ده‌بێت”.
دووپاتیشی كرده‌وه كه كارنامه‌ی حكوومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر دوو ئامانج ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌میان چاكسازییه و دووه‌میان هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتە، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ش كرد كه بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی بۆ زیاتركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات دراون، بۆ ئه‌وه‌ی تەنیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌سترێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت رۆڵی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تی له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا له‌پاڵ حكوومه‌تدا به‌رز نرخاند، داواشی كرد كه زیاتر به‌شداری له پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن به‌ئامانجی بەهێزکردنی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا، گه‌شبینی خۆشی نیشاندا كه داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سەرۆکی حکوومەت گوتی: “به‌رنامه‌ی چاكسازیمان جێبه‌جێكردووه و پشت به‌خودا و پشتیوانی هاووڵاتییان به‌رده‌وام ده‌بین لە سەر چاکسازی سەرەڕای بوونی ئاسته‌نگه‌كان کە ئامانجیان په‌كخستنی چاكسازییه ، جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌س ناتوانێت رێگه‌مان بگرێت له جێبه‌جێكردنی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌دا، روونیشی كردوه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی سه‌ختی تێپه‌ڕكردووه، به‌تایبه‌تیش دوای ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ئابووری لێكهوتهوه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له دۆخی ئابووری و ژیانی هاووڵاتییان كرد”.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به دۆسیه‌ی شایسته داراییه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی تائێستا نه‌گه‌یشتووه و روونیشی كرده‌وه كه ماوه‌ی یازده مانگه حكومه‌تی عێراق به‌شی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامین له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و ناوه‌ستین و پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت گەشبینی خۆشی به باشبوونی دۆخی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان به پشتگیری هاووڵاتییان و پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت نیشاندا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ئاسایش و سه‌قامگیری سیاسی دوو شتی گرنگن و ده‌بێت پارێزگاری له ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، و هه‌موو هه‌وڵێكیشمان له‌م پێناوه‌دا ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.
پڕۆژه‌ی تلفریكی چیای زاوای گه‌شتیاری له دهۆك یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پڕۆژه گەشتیارییەکان، كه به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته 500 مه‌تر و درێژیه‌كه‌شی 2300 مه‌تر ده‌بێت، و تێچووی پڕۆژه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن دۆلار.
چیای زاوا له دهۆك یه‌كێك له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی دهۆک و به درێژایی ساڵ خاوه‌ن سروشتێكی جوانه و بووه‌ته ڕووگه‌یه‌كی گرنگ بۆ هاووڵاتییان و گه‌شتییاران.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
