شبكة لالش الاعلامية

ئێزدى ڤه‌گه‌ريانا خێزانێن داعش ب مه‌ترسى بۆ سه‌ر شنگال دزانن

ئێزدى ڤه‌گه‌ريانا خێزانێن داعش ب مه‌ترسى بۆ سه‌ر شنگال دزانن
شنگال-KDP.info-

دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق وەكو ھەنگاوی یەكەم بڕیاری دا ١٠٠خێزانی داعش لە سووریاوە بگەڕێنێتەوە مووسڵ، ئەو ھەنگاوە بووەتە ھۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵكی شنگال و بە مەترسی بۆ سەر شنگالی دەزانن، بەرپرسێكی كوردی ئێزدیش دەڵێ، ئەوانە ھەمان فكرەی داعشیان ھەیە و ھیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ داعش نییە، بۆیە كەسانی مەترسیدارن.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “حكوومەتی عێراق بڕیارێكی ھەڵەی داوە كە خێزانی چەكدارانی داعش لە سووریاوە بۆ مووسڵ بگەڕێنێتەوە، چونكە نەك تەنھا ئیدارە، بگرە ھاووڵاتیانی كوردی ئێزدیش زۆر نیگەران و ناڕازین كە ئەو خێزانانە بگەڕێنەوە بۆ شنگال، چونكە لەسەر دەستی داعش تووشی كارەسات و كۆمەڵكوژی بوونە و ئێستاش مەترسیی دووبارەبوونەوەی كارەسات ھەیە لەسەر دەستی داعش”.

سەیدۆ گوتیشی: “زانیاریمان ھەیە كە منداڵی ئەو خێزانانە ھەمان فیكرەی داعشیان ھەیە و لە كەمپی (ھۆڵ) چەندین كاری خراپیان ئەنجام داوە، بۆیە ئەمانە مەترسیدارن و پێویستە رێگری بكرێت و چیتر ئەوانە نەھێنن بۆ سنووری مووسڵ، چونكە خەڵك بەردەوام لای ئێمە گلەیی و گازندە دەكەن و رازی نین بگەڕێنەوە”.

لای خۆشیەوە، قاسم شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەو بڕیارەی حكوومەتی عێراق بە ھیچ شێوەیەك لەجێی خۆیدا نییە، چونكە ئەوانەش ھەر داعشن و كارەساتیان بەسەر خەڵكی ئێمەدا ھێناوە، بۆیە ئێمە بە ھیچ شێوەیەك رازی نین بە گەڕانەوەی ئەو داعشانە بۆ شنگال، چونكە ھیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ چەكداری داعش نییە و ھەمان فكرەیان ھەیە.

شەشۆ باسی لەوەش كرد، ئەوانە كەسانی مەترسیدارن و كاتی خۆی ھەر كەسوكاری ئەوانە بوون كارەساتیان بەسەر شنگالدا ھێنا، بۆیە ئێستاش مەترسی ھەیە دووبارە ئەو كارەساتە بەسەر خەڵكی ئێمەدا بێننەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاندەکی سەنتەرێ ڤەکۆلینێن کوردی ل زانکۆیا زاخۆ سەرەدانا بنگەهێ لالش کر

Lalish Duhok

فلیپ غۆسلان” ژ بالیۆزخانا فەرەنسا ل عێراقێ‌ سەرەدانا بنگەهێ‌ لالش كر و دگەل بەرێز”شێخ شامۆ” جڤیا

Lalish Duhok

مەكتەبا رێكخستنا پارتی ل پارێزگەها دهۆكێ ساڵڤه‌گه‌ڕا دامه‌زڕاندنا بنگه‌هێ لالش پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok