شبكة لالش الاعلامية

رووفاتێن 11 وه‌لاتيێن ئێزدى ل شنگال هاتنه‌ ديتن 

رووفاتێن 11 وه‌لاتيێن ئێزدى ل شنگال هاتنه‌ ديتن 

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی شنگال بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی داد لە پارێزگای موسڵ رووفاتی 11 کەسیان لە چەند ناوچەیکی جیاوازی شنگال دۆزییەوە و بەمەبەستی پشکنینی بۆماوەیی رەوانەی بەغدایان کردن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتوون، بەشێکی زۆری رووفاتەکان ژن و منداڵ بوون، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ناسنامەیان یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە بەشێک بن لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە داعش لە دوای داگیرکردنی شنگال لە ئابی 2014 کوشتنی.

تاوەکو ئێستا 85 گۆڕی بە کۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە. لە شوباتی ئەمساڵ رووفاتی 104 کوردی ئێزدی لە بەغدا پشکنینی دی ئێن ئەییان بۆ کرا، لە رێوڕەسمێکی فەرمی و فراوان لە گوندی کۆچۆ بە خاکسپێردران.

رووفاتەکان لەو شوێنە بەخاکسپێردران کە پێش ساڵی 2014 شوێنی ئاهەنگگێڕان بوو. لە هێرشەکەی داعش خەڵکی گوندی کۆچۆ زۆریان لێ کوژران و رفێنران. پشکنینی دی ئێن ئەی-یان بۆ کراوە و سەرجەمیان ناسراونەتەوە و خەڵکی گوندی کۆچۆن، بەڵام لە شوێنی جیاواز لە گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤيسينگه‌ها لالش تلقه‌سه‌ب چانته‌ و په‌رگه‌هـ بسه‌ر هژماره‌كا قوتابيان به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

قایممقامێ‌ شنگال: ژبەر شەرێ توركیا و پەكەكێ‌ ڤەگەریانا ئاواران بۆ شنگال سست بوويه‌

Lalish Duhok

كاسبكارەكێ‌ كوردێ‌ ئێزدی پڕەكێ‌ كەل و پەلێن خوارنێ‌ دگەهینتە پێشمەرگەی ل بەرۆكێن شەری

Lalish Duhok