وەزارەتا بازرگانی لسەر بهلاڤكرنا وێنهيێ جيێ ههلگرتنا گهنمى رۆنكرنهكێ بهلاڤ دكت
كوردستان تى ڤى:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی كردووهتهوه: ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و میدیا بەڕێزەکان ئاگادار دەکەینەوە ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە، لێرەوە وێنەی شوێنی ھەڵگرتنی ئارد بەھاوپێچ لەگەڵ ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە بڵاودەکەینەوە کە ئەو شوێنە دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە نییە.
وهزارهتی بازرگانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: داوا لەسەرجەم میدیا بەڕێزەکان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەڵگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن لە راستی و دروستی بابەتەکە و دووربکەونەوە لە ھەواڵی ناڕاست.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
