شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی گەهشتە ئوردنێ

نێچیرڤان بارزانی گەهشتە ئوردنێ
باسنيوز:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی هاشمیی ئوردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-6-2021، (کەمێک لەمەوبەر)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە فڕۆکەخانەی شاژنە عەلیا لە عەممان.

بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانە فەرمیەیدا، لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کۆ ببێتەوە.

پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو، نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵای دووەم لە کۆبوونەوەکەدا تاتوێی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و عەممان و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.

چەند وێنەیەکی ئامادەکارییەکان و پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن دیوانی شاهانەی ئوردن

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌قینه‌ك ل ئسپانیا روودا

Lalish Duhok

مووسل: ژنه‌كا راپێچای ب چه‌كێ بێده‌نگ 5 تیرۆرستێن داعشێ كوشتن

Lalish Duhok

به‌هايێ ئەمپێرێن كارەبێ هاته‌ دیاركرن

Lalish Duhok