شبكة لالش الاعلامية

بریارە ئيرۆ بەلجیکا کۆمكوژيا ئێزدیان ب جینۆساید ناسينت

بریارە ئيرۆ بەلجیکا کۆمكوژيا ئێزدیان ب جینۆساید ناسينت
هه‌ولێر-KDP.info-

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا دەڵێ، لە بەردەوامی ھەوڵەکانمان بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید بناسێندرێت، ئەمڕۆش وڵاتێکی دیکە ئەو کۆمەڵکوژییە بەجینۆساید دەناسێنێت، ئەمەش ھەنگاوێکی گەورەیە و بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەش ھەمان بڕیار بدەن.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “ئێمە وەکو نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر ئەمڕۆ چاومان لەسەر وڵاتی بەلجیکایە، کە بڕیارە کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بەجینۆساید بناسێنێت و، ئێمە زیاتر تەرکیزمان لەسەر وڵاتانی ئەورووپا ھەیە، کە تا ئێستا لە ھۆَڵەندا دەنگی لەسەر دراوە و بڕیارە ئەمڕۆش بەلجیکا دەنگی لەسەر بدات و، ھەموو فراکسیۆنەکان پشتگیری لەو بڕیارە دەکەن لە پەرلەمانی بەلجیکا، ئەمە دەبێتە رێگا خۆشکەر بۆ وڵاتانی دیکەش ئەگەر ویستیان ھەبێت بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو کۆمەڵکوژییە، بۆیە دەبێتە کار ئاسانی بۆ ئەوانیش و سەرکەوتنێکی گەورەشە بۆ کوردستان و مرۆڤایەتیش”

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی گوتیشی: “ھەندێک خاڵی گرینگ لە بڕیاری ئەمڕۆِی وڵاتی بەلجیکا ھەیە لەبارەی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی، کە چەند خاڵێکی کردارین وەکو نەخشە رێگایەک دیاری کراوە و، جەخت لەسەر رێککەوتنی شنگال دەکرێت و سەقامگیری بۆ شنگال درووست بکرێت و، ئاوارەکان بگەڕێنەوە و قەربووش بکرێنەوە و، ھاوکاری قوربانییەکان بکرێن”.

گوتیشی: “ئەوەی گرینگە لای ئێمە، پەرلەمانی وڵاتانە تا ئێستا پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا و ھۆڵەندا دانیان پێداناوە و، ئەمڕۆش بەلجیکا، ھەوڵدەدەین وڵاتانی دیکەش ھەمان بڕیار بدەن، بۆ ئەوەی لە ھەموو وڵاتان ئەو کۆمەڵکوژییە بەجینۆساید بناسێندرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب چاڤدێریا شێخ شامۆ،قەنەپە بۆ هۆلا باعەدرێ‌ یا بیرەوەریان هاتن دابینكرن

Lalish Duhok

مه‌حما خەلیل: 1600 ژن وزارۆكێن ئێزدی دێ ل وەلاتی سۆید ئێنە چارەسەرکرن

Lalish Duhok

كوردێن ئێزدى بۆ ماوێ هه‌فت رۆژان دێ بتنى رێوره‌سمێن ئایينى یێن جه‌ژنا جه‌مایێ ل په‌رستگه‌ها لالش كن

Lalish Duhok