دراڤێ مامۆستایێن وانه‌بێژ دێ ئێته مه‌زاختن
هەولێر-KDP.info-
وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى سه‌رقاڵى ئاماده‌کارییه بۆ خهرجکرنى شایسته‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ مانگى ( ٢ و ٣)ى ئه‌مساڵ.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: “به‌پێى نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى که ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده کراوه، ڕه‌زامه‌ندى نیشان دراوه به خه‌رجکردنى شایسته داراییه‌کانى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ مانگه‌کانى (2 و 3)ی ئه‌مساڵ له سنوورى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کان.”
گه‌رمیانى گوتیشى: “ئێستا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له ڕێگەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى له پارێزگاکان سه‌رقاڵى ئاماده‌کرنى لیستى ناوى مامۆستایانى وانه‌بێژه، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا هه‌ر مامۆستایه‌ک بڕى شایسته‌ى خۆى پێ بدرێت”.
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: “خهرجکرنى بڕه پاره‌که بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌شه وانه ده‌بێت، واته چه‌ند (حسه) وانه‌ى گوتبێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شایستهکهى بۆ خه‌رج ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده له مانگى (12،11) ساڵى ڕابردوو ده‌وامى قوتابخانه‌کان به‌ته‌واوى ڕاگیرابوو، به‌ڵام حکوومه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ک بڕپارهیهکى خه‌رج کرد، که ئه‌وه‌ش جێگه‌ى ده‌ستخۆشى بوو”.
جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیى مامۆستایانى کوردستان ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “ئێستا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سه‌رقاڵى کۆکرنه‌وه و به داتابهیسکردنى ناوى سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژین له هه‌رێمى کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌کى نزیک بکرێنه گرێبه‌ست، ئه‌مه‌ش بێگومان به له‌به‌رچاوگرتنى بارى داراییى حکوومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
