شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ سالڤه‌گه‌را ئەنفالا به‌هدینانە

ئيرۆ سالڤه‌گه‌را ئەنفالا به‌هدینانە

باسنيوز:

ئەمڕۆ 25-8-2021، 33ـیەم ساڵوەگەڕی ئەنفالی بادینانە، کە رژێمی بەعسی عێراق لە دژی گەلی کوردستان ئەنجامی دا.

پرۆسەی ئەنفالی بادینان لە 25-8-1988 دەستی پێکرد و تا رۆژی 6-9-1988 درێژەی کێشا و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 500 کەس شەهید بوون و هەزاران کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشت.

ژیان مسته‌فا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهید و ئەنفالکراوان لە پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ئەنفالی بادینان گەورەترین تاوانی رژێمی بەعس بوو دەرهەق بە خەڵکی ئەو دەڤەرە.

ژیان مستەفا هەروەها رایگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی بەربڵاویی پەتای کۆرۆنا، بڕیاریان داوە هیچ رێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی قوربانییانی ئەنفالی بادینان ساز نەکەن.

رژێمی بەعس لە چوارچێوەی پرۆسەی کۆمەڵکوژ (جینۆساید)ی گەلی کوردستان، چەندین پرۆسەی لەژێر ناوی ئەنفال لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان ئەنجام دا، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 182 هەزار هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پۆمپیۆ:ئێدى رێ ناده‌ين مووشەکێن ئيرانێ ل ریاز و جۆلان بکەڤنه‌ خوارێ 

Lalish Duhok

کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر: به‌رده‌وامده‌بین له‌ پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی چاكسازیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

Lalish Duhok

گوهۆرین دێ کەڤیتە سەقای

Lalish Duhok