شبكة لالش الاعلامية

بۆ دووربوون ل پیربوونێ،هەموو زه‌لام پێتڤيە ڤان سێ راهێنانێن وەرزشی بکن

بۆ دووربوون ل پیربوونێ،هەموو زه‌لام پێتڤيە ڤان سێ راهێنانێن وەرزشی بکن
رووداو- دیجیتاڵ

وەرزشکردن بۆ هەمووان سوودی هەیە و هۆکارێکە بۆ تەندروستهێشتنەوەی جەستە. ئەنجامدانی وەرزشی قورس و بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ پیاوان یارمەتیدەریان دەبێت لە کەمکردنەوەی گوشارە دەروونییەکانی رۆژانەیان و درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون.

روجوتا دیویکار، پسپۆڕێکی بەنێوبانگی جیهانییە لە بواری زانستی خۆراک کە بە رەچەڵەک هیندییە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و تێیدا باس لەوەدەکات سێ راهێنانی وەرزشی هەیە کە پیاوان پێویستە رۆژانە ئەنجامی بدەن بۆ دووربوون لە چرچولۆچ بوونی پێست و پیربوون.

پسپۆڕە بەنێوبانگەکەی خۆراک روونیدەکاتەوە، ئەم سێ راهێنانە وەرزشییە یارمەتیدەرن لە رێکخستنی ئاستی هۆڕمۆنی تێستێستڕۆن و هۆڕمۆنی گەشە کە ئەمانەش هۆکارن لە دڵخۆشبوون و هەبوونی لەشولارێکی رێک.

1- راهێنانی سمت (Squat): لەم راهێنانە فۆکەس لەسەر ماسولکەکانی ران و سمت دەبێت و بەهێزیان دەکات، بۆ ئەوەی ئەم راهێنانە ئەنجامبدەین دەبێت لەسەر پێیەکانت بوەستیت، قاچەکانت لێک جیابکەیتەوە و ئەژنۆکانت بنوشتێنیتەوە و وەک شێوازی دانیشتن جوڵەکان دووبارە بکەیتەوە.

2- راهێنانی Deadlift: ئەم راهێنانە شێوازی وەستانەکەی وەک سکواتە، بەڵام لەکاتی راستبوونەوە و هەستانەوە دەبێت قورساییەکت لە دەست بێت واتە سەرەتا ئەژنۆکانت دەنوشتێنیتەوە وەک ئەوەی لەسەر کورسییەک بتەوێت دابنیشیت دواتر بە بەرزکردنەوەی قورسایی خۆت بڕبڕەی پشتت راست دەکەیتەوە.

3- راهێنانی سینگ (chest press): بۆ ئەوەی ئەم راهێنانە بکەیت دەبێت لەسەر پشت پاڵبکەویت، قاچ و ئەژنۆ دەنوشتێنیتەوە، دواتر قورسایی بەرزدەکەیتەوە بە دەستەکانت تاوەکو دەستت راست دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان پێستێ خۆ ب گه‌نجاتى هێلى؟

Lalish Duhok

ئاوارەیەكێ‌‌ ئێزدی دیارییەكێ‌ پێشكێشی خەلكێ‌ گوندەكێ‌ مەسیحییان دكت

Lalish Duhok

ڤه‌خوارنێن زيان به‌خش زيانێن مه‌زن دگه‌هينه‌ له‌شێ مرۆڤى 

Lalish Duhok