شبكة لالش الاعلامية

به‌ربژاره‌كێ پارتی:ل بەغدا کار بۆ قەره‌بووکرنا پێکھاتێن مووسل دکەین

به‌ربژاره‌كێ پارتی:ل بەغدا کار بۆ قەره‌بووکرنا پێکھاتێن مووسل دکەین

-KDP.info-

کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای مووسڵ گوتی، کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی ناوچەکە بکەین کە زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووە و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە، چونکە ئەوە مافی خۆیانە.

شەریف سلێمان عەلی، کاندیدی ژمارە ٢٤ی بازنەی دووی مووسڵ کە ناوچەکانی شێخان و تلکێف و فایدە و باشیک دەگرێتەوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”لە سنووری بازنەی ئێمە بانگەشە زۆر باش بەڕێوە دەچێت و خەڵک پێشوازییەکی باشمان لێ دەکەن و بانگەشە زۆر گەرموگوڕە و ھەموو پێکھاتەکان، بە عەربیشەوە پشتگیریمان لێ دەکەن.”

شەریف سلێمان عەلی گوتیش: ”بچینە بەغدا یەکەم کارمان ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیە بۆ ھەموو پێکھاتەکان بەبێ جیاوازی، چونکە ئەو خەڵکە زیانی زۆریان پێ گەیشتووە و لەسەر حکوومەتی عێراق پێویستە قەرەبوویان بکاتەوە، چونکە لە ژیانێکی سەختدا دەژین و ئێمە فشارێکی زۆر لە حکوومەتی عێراق دەکەین تاوەکوو قەرەبوو دەکرێنەوە.”

عەلی باسی لەوەش کرد: ”کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کە خواستی ھەموو پێکھاتەکانە، چونکە دەزانن بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان ناوچەکانیان ئاوەدان دەکرێتەوە و ئەمنیەت لە ناوچەکانیان جێگیر دەبێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شنگالیان:هه‌ڤركیێن هه‌رێمى و گرۆپێن چه‌كدار مه‌ترسى ل سه‌ر ڤه‌گه‌ریانا ئاواران دروستكریيه‌

Lalish Duhok

توركیا: نابت په‌كه‌كه‌ ل شنگالێ بمينت

Lalish Duhok

ره‌ڤاندیێن ئێزدی بۆ سووريا هاتنه‌ ڤه‌گوهاستن

Lalish Duhok