شبكة لالش الاعلامية

مه‌سروور بارزانى:سوپاسيا ئێزديان دكه‌ين ژبۆ پشته‌ڤانيه‌كا بهێز ل پارتى کری،پارتى به‌رگريكارا بهێز يا مافێن وانه‌

مه‌سروور بارزانى:سوپاسيا ئێزديان دكه‌ين ژبۆ پشته‌ڤانيه‌كا بهێز ل پارتى کری،پارتى به‌رگريكارا بهێز يا مافێن وانه‌

باسنيوز:

مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکووک بەو ڕێژە بەرزە، ئاماژەیە بۆ وەفاداری خەڵکی کەرکووک بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەرخودان و کوردایەتی”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/10/2021، مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: “بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی نوێنەرانی کورد لە کەرکووکی دڵی کوردستان دەکەم کە جارێکی تر سەلماندیان پێناسەی کەرکووک کوردستانییه‌”.

مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: “سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکووک بەو ڕێژە بەرزە، ئاماژەیە بۆ وەفاداری خەڵکی کەرکووک بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەرخودان و کوردایەتی، هه‌روه‌ها سوپاسی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەم کە لە ناوچەکانیان و بەتایبەتی لە دەڤەری شنگال، پشتیوانی بەهێزی خۆیان بۆ پارتی دووپات کردەوە کە بە دڵنیاییەوە پارتیش وەک هەمیشە، بەرگریکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت”.

مه‌سرور بارزانى پیرۆزبایی لە لایەنە براوەکانی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەش كردووه‌ و ده‌ڵێت: “هیوادارم هەموومان پێکەوە، بتوانین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و شەراکەتی ڕاستەقینە لەسەر ئاستی عێراقدا، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەنجوومەنێ وەزیران،رێزێ ل قوربانیێن جینۆسایدا شنگالێ دگرت

Lalish Duhok

ساخكرنا بیرەوەریێن گرعزێر و سیبا شێخدرێ‌ و گوندێ‌ كۆچۆ ل كەمپا مام رەشان

Lalish Duhok

زارۆكەكێ‌ ئێزدی تووشی نەخۆشیەكا سەیر دبت

Lalish Duhok