شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ:ئەڤ پێلا کۆچبەریێ پرمەترسیە و پێتڤيه‌ خەلك هشیار بن

شێخ شامۆ:ئەڤ پێلا کۆچبەریێ پرمەترسیە و پێتڤيه‌ خەلك هشیار بن

باسنيوز:

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدیان ڕایگەیاند ئەو شەپۆلە کۆچەی ئێستا دەستی پێکردووە کارەسات و پڕمەترسییە و زۆرینەی ئەو کوردانەش کە لە بێلاڕووس گیریان خواردووە، لەو ناوچانەوە ڕۆیشتوون کە پەکەکە داگیر کردوون و دەبێ خەڵک هۆشیار بن.

شێخ شامۆ، لەم بارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو هاووڵاتییە ئێزدییانەی کە کۆچیان کردووە، زۆربەیان لەو ناوچەیەوە ڕۆیشتوون کە پەکەکەی تێدا بووە و خەڵک لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتیان بێزار بوون، ئەوەش ڕاستە کۆچبەری دیارەیەکی جیهانییە و لەمێژە هەیە، بەڵام ئەم شەپۆلە کۆچبەرییەی ئێستا کارەساتە و خەڵکی ئێمە دەبێ هۆشیار بن”.

ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکوومەت گوتیشی: “خەڵک نابێ بکەونە ئەو داوەوە ژیانی خۆیان و خێزانیان بخەنە مەترسییەوە و لەم نێوەندەدا هەندێک هەندێک کەس توانایان هەیە دەرباز بن و هەندێکی دیکەش ناتوانن بڕۆن و ئەمەش دەبێتە هۆاکری ئاوارەیی و دەربەدەری”.

شێخ شامۆ ئەوەشی ئاشکرا کرد: “لەم قۆناغەدا پێویستە هاووڵاتییان زۆر هۆشیار بن و نەکەونە داوی ئەو دیاردەیەوە، چونکە ئەوە شێوازی چارەسەرە و نە ڕێگای دەربازبوون، بەڵکوو ئەم شەپۆلە مەترسییە لەسەر ژیان و داهاتووی خۆیان”.

لە چەند مانگی ڕابردوودا شەپۆلێکی فراوانی کۆچ دەستی پێکردووە و ئەم دیاردەیە نەتەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکوو لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەش هەبووە و ڕوویان لە بێلاڕووس کردووە و ئێستاش لە سنووری ئەو وڵاتە و پۆڵەندا لە دۆخێکی خراپ و پڕ مەترسیدان و لە ناویشیاندا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانیشیان تێدایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆكێ‌ بنگەهێ‌ لالش:زانا ورەوشەنبیرێن كوردێن ئێزدی ل ئێكەتیا سۆفیەتا بەرێ‌ كەد و خەباتەكا مەزن و بەها گێران ژبۆ چاند وئەدەبیاتا كوردی كرن

Lalish Duhok

گه‌نجه‌كێ شنگالێ پرۆژه‌یه‌كێ فێركرنا زمانێ كوردى بۆ زارۆكێن ئاواره‌ ڤه‌كر

Lalish Duhok

سەرۆکێ قەوالێن ئێزدیان: دڤێت ئێزدی پشته‌ڤانيێ ل ریفراندۆمێ بکن

Lalish Duhok