شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ كوردستانێ دێ دووڤچۆنا بجهـنه‌ئينانا رێككه‌فتنا شنگالێ كت

پەرلەمانێ كوردستانێ دێ دووڤچۆنا بجهـنه‌ئينانا رێككه‌فتنا شنگالێ كت

سحێلا-KDP.info-

شاندێکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی ناوچەی سحێلا و دێربوونی کرد و لە نزیککەوە لەگەڵ خەڵک و فەرماندە سەربازییەکانی ناوچەکە کۆ بووەوە و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال و لە نزیکەوە ئاگاداربوونی دۆخی ناوچەکە، سەردانی سحێلایان کرد.

جوان ڕۆژبەیانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”هەموو بەڵگەکان کۆ دەکەینەوە و بە ڕاسپاردە دەدەین بە حکوومەت و داوا دەکەین تیمی حکوومەت بێتە پەرلەمان و سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال.”

گوتیشی: ”سەرەتا ویستمان هەموو ئەو بەڵگانە لە سنوورەکانی سحێلا کۆ بکەینەوە و لەگەڵ خەڵکی شنگال و زومماریش کۆ بووینەوە بۆ ئەوەی بزانین دۆخی ژیانیان لەو سنوورە لە چ ئاستێکدایە.”

دەشڵێت: ژیانی ئەو خەڵکە خراپە و ناکرێ ببنە قوربانیی دەست لایەنە ناشەرعییە بیانییەکان و حکووومەتی عێراقیش کەمتەرخەمە لە خراپیی دۆخی خەڵکی ئەم ناوچانە، چونکە ئەو هێزانەی لەوێ نەیانهێشتووە دۆخی خەڵکەکە بەرەو باشی بچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسینگەها لالش بێبان 58قوتابيێن سه‌ركه‌فتى خەلاتكرن

Lalish Duhok

“چاوانيا سەرەدەریکرنا گەنجان ل گەل سۆشیال میدیایێ دسميناره‌كێ دا هاته‌ به‌حسكرن”

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسيا ئه‌لمانيا ژ به‌ر ب جينۆسايد ناساندنا كۆمه‌لكۆژيا ل دژى ئێزديان كر

Lalish Duhok