شبكة لالش الاعلامية

ِقاسم شه‌شۆ:ئەگەر سنووره‌ك بۆ پەکەکێ نه‌ئێته‌ دانان،ره‌وش دێ خراپتر و مەترسیدارتر بت

قاسم شه‌شۆ:ئەگەر سنووره‌ك بۆ پەکەکێ نه‌ئێته‌ دانان،ره‌وش دێ خراپتر و مەترسیدارتر بت

شنگال-KDP.info-

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، ئەوەی پەکەکە لە شنگال دەیکات، زۆر مەترسیدارە و حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە، چونکە نابێت رێگە بدات پەکەکە بەو شێوەیە مامەڵە بکات. دەشڵێ، ئەگەر وا بڕوات خەڵک لەو شارە نامێنێت.

قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەوەی دوێنێ لە شنگال رووی دا، زۆر مەترسیدارە و پێویستە بەجددی ھەڵوەستەی لەسەر بکرێت، کە پەکەکە خۆی کردووەتە دەسەڵاتدار و حیساب بۆ ھیچ لایەنێک ناکات، تەنانەت بۆ حکوومەتی عێراقیش، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکوومەتی عێراق کەمتەرخەم بووە لە ماوەی ڕابردوودا و رێککەوتنی شنگالی جێبەجێ نەکردووە، بۆیە ئەو ئەنجامە خراپەی لێ کەوتەوە، ئێستاش حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە و پێویستە بەپەلە چارەسەری ئەو دۆخە بکات و چیتر رێگە نەدات پەکەکە لە شنگال بمێنێت.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر سنوورێک بۆ پەکەکە دانەنرێت، دۆخەکە خراپتر و مەترسیدارتر دەبێت، چونکە پەکەکە سەرکردەکانیان ھەموو لە تورکیا و سووریاوە ھاتوون و لێرەش بە ناوی کوردی ئێزدییەوە ھەموو کارێکی خراپ دەکەن، بۆیە ئەگەر وا بڕوات خەڵکی شنگال ئاوارە دەبن و چیتر تەحەمولی ئەو دۆخە ئەمنییە خراپە ناکەن، کە بەردەوام بەھۆی پەکەکەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش پیرۆزباهیێ‌ ل ئێكەتیا قوتابیان دكت

Lalish Duhok

پەروەردا شنگال: 400 قوتابیێن شنگال دێ ل دهۆكێ‌ ئێنە كەرەنتینكرن

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش بنكه‌ندى قاره‌مانيا “پير خدر سلێمان”يا وه‌رزشى ب داوى ئينا

Lalish Duhok