شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا: شێخ شامۆ رۆله‌کێ گرنگ بۆ داکۆکیکرنا مافێن ئێزدیان گێڕا

ئەمریکا: شێخ شامۆ رۆله‌کێ گرنگ بۆ داکۆکیکرنا مافێن ئێزدیان گێڕا

رووداو دیجیتاڵ

کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ “بنەماڵەی شێخ شامۆ و هاوڕێکانی و جڤاتی ئێزدی” رادەگەیێنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18-01-2022 شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ، سەرۆکی بنکەی رۆشنبیریی لالش دوای 20 رۆژ تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئەنقەرە، پایتەختی تورکیا گیانی لەدەستدا.

کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، “شێخ شامۆ رۆڵێکی گرنگی لە داکۆکیکردن بۆ خەڵکی ئێزدی لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گێڕا”.

لەو بارەوە سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، “شێخ شامۆ كەسایەتییەكی كوردپەروەر و نیشتمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی زۆری بە دۆزی خوشك و برایانی ئێزدی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كردووە و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.”

هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، شێخ شامۆ کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری دیاری ئێزدییەکان بوو و خزمەتێکی بەرچاوی دۆزی گەلی کوردی کردووە و هەردەم هەوڵی پاراستنی ماف و داواکارییەکانی کوردانی ئێزدی کردووە.

شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ لە ساڵی 1966 لە کۆمەڵگەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێل لەدایکبووە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بنکەی رۆشنبیریی لالش، شێخ شامۆ، ئەندامی خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزدییان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خیڤەتێن ئاوارێن كەمپا ئێسیان دێ‌ ئێنە گهۆرین تۆرا لالش یا راگەهاندنێ‌ وەزارەتا كۆچ و كۆچبەرێن عێراقێ‌ 2700 خیڤەتان بۆ ئاوارێن كەمپا ئێسیان دهنێرت،بریارە ل ڤان رۆژان دا تەڤایا خیڤەتان بێنە گهۆرین. دیار بیبۆ،رێڤەبەرێ‌ كەمپا ئێسیانبۆ رۆژناما دەنگێ‌ لالش دیاركر:”لگەل هاتنا وەرزێ‌ زڤستنانێ‌ و كەڤن بوونا خیڤەتێن ئاوارەیان و خیڤەتێن كەمپا ئێسیان كەڤن بووین،وەزارەتا كۆچ و كۆچبەرێن عێراقێ‌ 2700 خیڤەت بۆ كەمپێ‌ هنارتینە ڤر و بریارە دڤان چەند رۆژان دا تەڤایا خیڤەتان بێنە گهۆرین”. خویاكرژی چەندین كەسێن دی وەك زێدەكرن هاتینە و مە پلان بۆ هەیە خیڤەتان ل سەر وان كەسان ژی بەلاڤ بكەین و نۆكە خۆجهێن كەمپا ئێسیانە.

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش جه‌ژنا چلێ هاڤينێ ل چينا فه‌قيران پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

“ل نێزیک شنگال دا گه‌له‌ك گۆرێن بكۆم هه‌ينه‌”

Lalish Duhok