مەسرور بارزانی: ب دله‌كێ خەمگین ڤه تاجەگولينه لسەر تەرمێ شێخ شامۆ دانا
باسنيوز:
ته‌رمی شێخ شامۆ، كه‌سایه‌تیی دیاری ئێزدییه‌كان و راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئێزدییه‌كان، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 18/1/2022، شێخ شامۆ، له توركیا به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ست دا و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی ھەولێر پێشوازی لە تەرمی شێخ شامۆ، راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئیزیدییان كرا.
لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند: “ئەمڕۆ لە ھەولێر، بە دڵێکی خەمگینەوە، تاجەگوڵینەی جەنابی سەرۆک بارزانی و خۆمم لەسەر تەرمی شێخ شامۆ شێخۆ نەعمۆ، کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئێزدییان دانا، گیانی شاد و یادی بەخێر”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی