بۆ جوانیا پيستى پێتڤى بڤان مادێن خوارنێ ههيه
باسنيوز:
پسپۆڕانی بواری پێست پێیان وایە، باشترین مادەی خۆراكی، كە بۆ جوانیی پێست پێویستە و پێست بە گەنجی دەهێلێتەوە، ئۆمیگا سییە.
پسپۆڕانی بواری پێست لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشكرای دەكەن، ئۆمیگا سی باشترین و كاریگەرترین خۆراكە بۆ تەندروستیی پێست و پێستی دموچاو لە پیربوونی پێشوەختە دەپارێزێت، پێست بە شێداری ڕادەگرێت و پارێزگاریی لە هەوكردن پێستی و زیپكەكان.
باشترین و دەوڵەمەندترین ئەو كانگایانەی پڕاوپڕن لە ئۆمیگا سی بریتین لە، هەموو ئەو خۆراكانەی لە دەریادا دەستەبەر دەبن، چەرەزات و هەموو ئەو زەیتانەی سروشتین و دەوڵەمەندن بە رێژەیەكی زۆر مادەی خۆراكیی ئۆمیگا سی، كە پێویستە رۆژانە سوود لە خواردنیان وەربگری.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی