شبكة لالش الاعلامية

زانا و کوردناسه‌كێ مه‌زن ل رووسیا وه‌غه‌را داويێ كر

زانا و کوردناسه‌كێ مه‌زن ل رووسیا وه‌غه‌را داويێ كر

K24 – مۆسكۆ:

کوردناسی ناوداری رووسیا پرۆفیسۆر د. زارا عەلیڤنا یوسۆپۆڤا کۆچی دوایی کرد.

زارا یوسۆپۆڤا لە ساڵی 1934 لە تبلیسی پایتەختی گورجستان لە خێزانێکی کوردی ئێزیدی لەدایکبووە.

لە ساڵی 1953 قوتابخانەی بە پلەی نایاب بە مەدالیای زێڕ تەواوکردووە و دواتر بۆ خوێندنی زانکۆ رووی کردووه‌تە زانکۆی لینینگراد.

زارا یوسۆپۆڤا ھەر لە دواناوەندییەوە خەونی هەبوو بۆ ئەوەی ژیانی خۆی گرێ بدات بە خوێندنی کێشە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە مێژوو و زمانی گەلەکەیەوە.

لینینگراد ناوەندێکی سەرەکی خوێندنی کلاسیکی رۆژهەڵات بوو لەوانە خوێندنی ئێرانی و لەو چوارچێوەیەدا کورد.

دکتۆری فیلۆلۆژی پرۆفیسۆر زارا یوسپۆڤا لە ساڵی 1958 کۆلێژی رۆژهەڵاتناسی لە زانکۆی لینینگراد (بەشی فیلۆلۆژیای ئێران) تەواوکردووە.

پاشان لەساڵی 1958-1961 خوێندنی ماستەری لە بەشی کوردی تەواوکردووە.

لە ساڵی 1965دا بەرگری لە تێزی دکتۆراکەی کرد لە شێوەزاری کرمانجی ناوەڕاستدا.

لە ساڵی 1961 تا 2016- وەک لێکۆڵەر لە پەیمانگای دەستنوسە رۆژھەڵاتییەکان لە سانت پیتەربورگ کاری کردووە .

لە ساڵی 1992دا جارێکی تر بەرگری لە تێزی دکتۆرای خۆی کرد و بووە پرۆفیسۆری یاریدەر. تێزەکەی بەناوی”زاراوەی کوردی گۆران لەسەر مۆنۆمێنتە ئەدەبییەکانی سەدەی 18-19 “

ئه‌و زانا كورده‌ له‌ رووسیا، هەموو ژیانی خۆی پێشکەشی زانست و زانیاریی و بواری زمان و ئەدەبی گەلەکەی کرد و هەوڵێکی بێوێنەی بۆ پێشکەوتنی زانستی کورد و زمانی کوردیدا و تائێستا زیاتر لە 70 بەرهەمی زانستی بڵاوکردووەتەوە.

5قثکوردناسی ناوداری رووسیا پرۆفیسۆر د. زارا عەلیڤنا یوسۆپۆڤا (1934 – 2022)

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قایمقامێ شنگالێ: خیانەتا 16 ئۆکتۆبەرێ ڕێ خوشکرن گوھۆرینا ‏دیموگرافی ل شنگالێ بھێتە کرن

Lalish Duhok

كونسولێ‌ گشتی یێ‌ فەرەنسا ل هەرێما كوردستانێ‌:رۆلێ‌ بنگەهێ‌ لالش بلند دنرخینن بۆ پاراستنا كەلتۆرێ‌ ئێزدیان

Lalish Duhok

شێخ شامۆ:پرۆژێ‌ پارێزگەهێن شنگال و دەشتا نەینەوا خالەكا دیرۆكی یە بۆ جڤاكێ‌ ئێزدی

Lalish Duhok