شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندیيەکا نوو ژ تیک تۆکى

تایبەتمەندیيەکا نوو ژ تیک تۆکى
K24 – هەولێر:

تیک تۆک ئەو پلاتفۆڕمەی بە کورتە ڤیدیۆکانی بەناوبانگە رایگەیاند، لەمەودوا بەشداربووانی پلاتفۆڕمەکە دەتوانن ماوەی ڤیدیۆکانیان تا 10 خولەک درێژ بکەنەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی “NBC”، گوتەبێژی پلاتفۆڕمی تیک تۆک جێگیرکردنی تایبەتمەندیە نوێکەی پشتراستکردەوە و گوتی “ڤیدیۆی 10 خولەکی نوێترین هەوڵە بۆ باشترکردنی ئاپی تیک تۆک.”

گوتەبێژەکە وتیشی “ئێمە زۆر بە پەرۆشین بە فروانکردنی توانای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان کە بەکارهێنەران دەتوانن ماوەی ڤیدیۆکانیان تا 10 خولەک درێژبکەنەوە، هیواخوازین ئەم کارە رێگەخۆشکەر بێت لە داهێنانی زیاتر لە ناوەڕۆکی ڤیدۆکاندا.”

بڕیاری فروانکردنی ماوەی ڤیدیۆکانی نێو تیک تۆک دووەم جارە جێبەجێ دەکرێت، یەکەمجار لە ڤیدیۆی یەک خولەکیەوە درێژکرایەوە بۆ ڤیدیۆی سێ خولەکی، ئەمجارەش لە ڤیدیۆی سێ خولەکیەوە درێژکرایەوە بۆ ڤیدیۆی 10 خولەکی.

لە دوای بەناوبانگبوونی تیک تۆک لەنێو بەکار‌هێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پلاتفۆڕمەکانی دیکەش هاوشێوەی تیک تۆک بەناوی جیاوازەوە تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورت لەسەر رووبەری ستوونی لە “ئاپ”ـەکانیندا جێ کردەوە.

H.H

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دهێته‌ پێشبینیكرن زیانێن نوت 7 بگه‌هنه‌ ملیار دۆلاران

Lalish Duhok

كۆمپانیا ئه‌یسه‌ر و گووگل نووترین ئایپاد دروستكر

Lalish Duhok

وه‌تسئه‌پى سێ تايبه‌تمه‌نديێن نوى بۆ بكارهينه‌رێن خۆ به‌رده‌ست كرن

Lalish Duhok