شبكة لالش الاعلامية

شانده‌كێ حکوومەتا  ھەرێما کوردستانێ دێ سەره‌دانا بەغدا كت

شانده‌كێ حکوومەتا  ھەرێما کوردستانێ دێ سەره‌دانا بەغدا كت
ھەولێر-KDP.info-

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕێگریکردن لە چوونی بەرھەمی کشتوکاڵ و بەرھەمەکانی دیکەش بۆ عێراق، ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

حوسێن حەمە کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی ھاوبەشی نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و کشتوکاڵ سەردانی بەغدا دەکەن، لە بارەی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی بواری کشتوکاڵ، لەوانە یەکخستنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی و گرفتی ڕێگریکردن لە چوونی بەرھەمی کشتوکاڵی بۆ عێراق، چونکە ئێستا ئەوەی ھەیە مریشک و ھێلکەیە کە ڕێگری لێدەکرێت”.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: “لە ئێستادا بەرھەمی ناوخۆییمان کەمە و ھێشتا پێنەگەیشتووە کە زیاتر چوونی کەلوپەلی بازرگانیە، بەڵام دەمانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەین، بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێک لە بارەی ئەوەی ڕێگری نەکرێت لە چوونی ھەر بەرھەمێک لە ھەرێمی کوردستان بۆ عێراق، بۆ ئەوەی بەرھەمەکان ساخ بکرێتەوە و بازاڕی بۆ پەیدا بکرێت، بۆیە ھیوادارین بگەینە ڕێککەوتنێک و ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مریكا: نابیت توركیا هێرشی رۆژئاڤایێ كوردستانێ بكه‌ت

Lalish Duhok

پەیاما بارزانی ب هه‌لكه‌فتا نەورۆز و سەرێ سالا كوردی

Lalish Duhok

سبەی بێنڤه‌دانا فەرمى يە

Lalish Duhok