شبكة لالش الاعلامية

بەرخه‌ك بێ سەر ژ دایك دبت

بەرخه‌ك بێ سەر ژ دایك دبت

رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی دەگمەندا و لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، بەرخێک بەبێ سەر لەدایکبوو.

بەرخەکە لە مەڕی ئاژەڵدارێکی کورد بووە. بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ رووداو ناردووە، بەرخەکە لەجێگەی سەر، تەنیا گوێی هەیە.

ئاژەڵدارەکەی کۆبانێ ناوی ئەحمەد عەلییە. بەرخەکەی خستووەتە سەر دەستی و ڤیدیۆیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە کە تێیدا دەڵێت، “ئەمڕۆ 14ـی مانگە [مانگی ئازار] لە کۆبانێ بەرخێک بەبێ سەر لەدایکبوو و تەنیا دوو گوێی هەن.”

بەرخەکە هەر لەکاتی لەدایکبوونی، مرداربووە.

لەڕووی زانستییەوە ناوی ئەو دۆخەی کە بەرخەکان بەبێ سەر لەدایکدەبن بریتییە لە (ئەسێفالیا -Acephalia).

لە ساڵی 2014ـەش جووتیارێک لە باربادۆس رایگەیاند، کە یەکێک لە مەڕەکانی زاوە و بەرخێکی بەبێ سەر بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژبه‌ر ١٥٩ ده‌مژمێرێن کاركرنێ گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok

خانمه‌كا روسى خودانا ریکۆردا درێژترین لنگێن جیهانێ يه‌

Lalish Duhok

ل ئاسمانێ تايلاند ماسی دبارن

Lalish Duhok