شبكة لالش الاعلامية

پێدانا كارەبا نیشتمانی دێ زێده‌ بت 

پێدانا كارەبا نیشتمانی دێ زێده‌ بت 

وشه‌:

بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا ڕای دەگەیەنێت، پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت، ئەوەیش لە سەرەتای مانگی نیسان دەبێت.

بەهۆی كەمیی وزە و چاكسازی لە وێستگەكان و خواستی زیاتر لە بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەمساڵ پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم بوو، ئێستە ئەگەری زیادبوونەوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئادار، ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، سەعاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت، ئەوەیش لە مانگی نیسان كە 300 مێگاوات كارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.

باسی لەوەش كرد، ئێستە ماوەكانی پێدانی سەعاتی كارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 سەعاتە كە بەرهەمهێنانی ئێستەی كارەبا سێ‌ هەزار و 200 مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر كارەبا پێنج هەزار و 950 مێگاواتە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا ڕای گەیاند، هەندێ یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهۆی چاكسازییەوە لە كار كەوتوون، لە مانگی نیسانی داهاتوو دەكەونە كار، ئەوەیش هۆكارێك دەبێت بۆ زیادبوونی كارەبای نیشتمانی.

بەكارهێنانی كارەبا بۆ گەرمكەرەوە لە هەرێمی كوردستان، یەكێكە لەو كێشانەی دووچاری كارەبای هەرێمی كوردستان بووە و چەندان جار لەوبارەیەوە هۆشداری دراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دهۆك… بریار هات دان بۆ ماوێ 3 مه‌هان گرتنا ماسیان بهێت قه‌ده‌غه‌كرن

Lalish Duhok

دوو په‌نابه‌رێن كورد ل بریتانیا هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

Lalish Duhok

دەرچوویێن ئێکێ یێن زانکۆیێن ھەرێمێ دێ ئێنە دامەزراندن

Lalish Duhok