شبكة لالش الاعلامية

كێشا خووندنا زارۆكان ل قوتابخانێ چى یە؟

كێشا خووندنا زارۆكان ل قوتابخانێ چى یە؟

باسنيوز:

شارەزایانی بواری پەوەردە و دەروونناسان پێیان وایە، ئەو منداڵانەی لە تەمەنی قوتابخانەدان و لەمەڕ فێربوون كێشەیان هەیە و درەنگ بابەتەكان وەردەگرن، پێویستە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە هەڵسوكەوتێكی جیاوازیان لەگەڵدا بكرێت، بۆ نموونە، سەرەتا دەبێت لەلای پزیشكی پسپۆڕی چاو و گوێ لە تەندروستی چاو و گوێیەكانیان دڵنیا بن، پاشان لە ماڵدا كەشێكی ئارام و بێ كێشەیان بۆ دروست بكەن.

دەروونناسان قۆناغ بە قۆناغ فێرت دەكەن، چ كارێك بۆ منداڵەكەت ئەنجام بدەی، تا وردتر بێ لە فێربوونی وانەكانی:

١- منداڵەكەت هان بدە باسی خۆی بكات و بیرەوەرییەكانی قوتابخانە و ناوەندی خوێندن بۆت بگێڕێتەوە.
٢- هیچ كات سەبارەت بە وانەكانی سەركۆنەی منداڵەكەت مەكە و سەرزەنشتی مەكە، بەڵكوو هەمیشە هانی بدە تا سەركەوێت و باوەڕی بە خۆی هەبێت.
٣- پرسیارەكانی منداڵەكەت بە وەڵامی سادە و روون و كورت وەڵام بدەوە.
٤- رۆژانە ئەرك بە منداڵەكەت بسپێرە، تا هەستی باوەڕبەخۆبوون تیایدا دروست ببێ.
٥- بە خوێندنەوەی رۆژانەی كتێب و رۆژنامەكان منداڵەكەت هان بدە و فێری بكە خوێنەرێكی باش بێت.
٦- لەگەڵ مامۆستاكان و بەڕێوەبەری قوتابخانەی منداڵەكەت پەیوەندیی باش دروست بكە و بەردەوام بەدواداچوون بۆ دۆخی خوێندنی منداڵەكەت بكە.
٧- هەوڵ بدە زیاتر ئەو كەرەستە یارییانە بۆ منداڵەكەت دابین بكە، كە بۆ بیركردنەوە پێویستن.
٨- مۆڵەت بە منداڵەكەت بدە رۆژانە لەگەڵ هاوتەمەنەكانی، یاخود ئەو منداڵانە كە یەك دوو ساڵ گەورەترن یاریی بكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داكو ئارام بنڤى پێتڤیه‌ خوه‌ ژڤان خالێن نه‌رێنى بده‌یه‌ پاش

Lalish Duhok

ئەو خوارنێن پرن ژ مادێ ئاسنى بۆ زارۆكان 

Lalish Duhok

د هه‌فتیه‌كێ دا ته‌نها هه‌تا دوو جاران گۆشتێ سۆر بخۆن

Lalish Duhok