شبكة لالش الاعلامية

ل ھەرێما كوردستانێ سێ هەزار و 500 تووشبووويێن تالاسیمیايێ هاتينه‌ تۆمارکرن

ل ھەرێما كوردستانێ سێ هەزار و 500 تووشبووويێن تالاسیمیايێ هاتينه‌ تۆمارکرن
باسنيوز:

ئەمڕۆ 8ی ئایار بە ڕۆژی جیھانیی تووشبووانی تالاسیمیا دیاری كراوە و لە ھەرێمی كوردستانیش بە چەند چالاكییەك یادی دەكرێتەوە و هەر ئەمڕۆ لە ھەولێر سەنتەرێكی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی ئەو نەخۆشییە دەكرێتەوە.

سروە عەلی، گوتەبێژی كۆمەڵەی تالاسیمیا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 500 تووشبوووی تالاسیمیا تۆمار کراوە و لەو ژمارەیە نزیكەی هەزار و 400 تووشبوویان لە ھەولێرن و 400یشیان لەناو ئاوارەكاندان و لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە ھاتوون.

گوتەبێژی كۆمەڵەی تالاسیمیا دەربارەی بنبڕكردنی نەخۆشییەكە پێشنیازی دامەزراندنی دەستەیەكی نیشتمانی دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەم نەخۆشییە و دەشڵێت: ”بەداخەوە ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژەی تووشبوون لە ھەڵكشانە”.

لەم بارەیەوە پەیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ھەرێمی كوردستان چەندین چالاكی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی نەخۆشیی تالاسیمیاوە بەڕێوە دەچێت و گوتیشی: ”ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاری ھەولێر و كۆمەڵەی تووشبووانی تالاسیمیا باڵەخانەی نوێی سەنتەری تالاسیمیا دەكرێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“هیچ ئۆمێديه‌ك بۆ ڤه‌گه‌ريانا گه‌شتێن نێڤ ده‌وله‌تى نینه‌”

Lalish Duhok

كۆنگره‌یه‌كێ دى بۆ ئاڤه‌دانكرنا عێراقێ دێ ئێته‌ سازكرن 

Lalish Duhok

کوێت مۆلیدە و تانکەرێن ئاڤێ بۆ عێراقێ دابین دكت

Lalish Duhok