چاوان دێ زانى كه‌سێ به‌رامبه‌ر خۆش دڤێى؟
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سایتی (ئه‌لمه‌وزووع)ـی ته‌ندروستی، چه‌ند خاڵێك باسكراوه، ده‌ریده‌خات بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی و مایه‌ی گرنگی ئه‌ویت.
سایتی (ئه‌لمه‌وزووع) بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك ئاماژه، قسه و هه‌ڵسوكه‌وت هه‌ن هه‌ستی پێده‌كرێت بۆ كه‌سانی به‌رامبه‌رت خۆشه‌ویستی، بریتین له:
یه‌كه‌م: چاودێریكردنی هه‌ڵسوكه‌وت
1- تێبینیكردنی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵه‌ی رۆژانه‌ت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات بۆ كه‌سی به‌رامبه‌رت خۆشه‌ویستی، یاخوود ئه‌گه‌ر ته‌واوی رۆژه‌كه ئه‌سته‌می و ناخۆشی بێت، كاتێك ده‌گات به تۆ، هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات.
2- له‌كاتی بینینی تۆ، هه‌ستده‌كه‌ی زۆر قسه ده‌كات و به بێ هۆ دڵخۆشه، هه‌میشه له‌خۆشی و ناخۆشییه‌كانی لێته‌وه نزیكه، یاخوود ئه‌و كارانه ده‌كات تۆ حه‌زی پێده‌كه‌یت، جیا له‌وه‌ی له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتنت خواردنت بۆ ئاماده ده‌كات و له‌ماڵه‌وه هاوكاریت ده‌كات.
3- ئه‌وه كه‌سه‌ی تۆی خۆش ده‌وێت، ئه‌و شتانه ده‌زانێت پێوه‌ی نیگه‌ران ده‌بیت، بۆیه ئه‌نجامیان نادات، هه‌روه‌ها بۆ دڵخۆشیت هه‌موو جۆره سازشێك ده‌كات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی تۆ پێبكه‌نێت.
4- ئه‌و كه‌سه‌ی تۆی خۆش ده‌وێت، زۆرترین كات لێته‌وه نزیكه، له‌پێناو مانه‌وه له لات زۆربه‌ی پڕۆگرامه‌كانی خۆی دوا ده‌خات، هه‌موو جۆره كارئاسانییه‌ك بۆ نزیكه‌كانت ئه‌نجام ده‌دات، له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی لای تۆوه گرنگن نیگه‌ران ده‌بێت.
دووه‌م: چاودێكردنی قسه‌كانت
1- ئه‌و كه‌سه‌ی تۆی خۆش ده‌وێت، كۆمه‌ڵێك قسه‌ی دڵخۆشكه‌ر ده‌كات، بۆ نموونه له‌كاتی قژبڕین و پۆشینی جلی جوان سه‌رسامی بۆ جوانییه‌كه‌ت ده‌رده‌بڕێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام باسكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له نێوانتان روویداوه، دووباره ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌بێته جێی پێكه‌نینتان.
2- راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی توندت لێبگرێت، پێڕاگه‌یاندنی هه‌موو ژماره نهێنییه‌كانی ژیان، وه‌ك هه‌ژماری بانكی و سۆشیاڵ میدیا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی