شبكة لالش الاعلامية

ل شنگالێ په‌كه‌كێ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ره‌ڤاند

ل شنگالێ په‌كه‌كێ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ره‌ڤاند

باسنيوز:

لە قەزای شنگال، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و ده‌یڕفێنن، كەسوكارەكەیشی هۆشداریان داوه‌ته‌ چەكدارانی پەكەكە، بەزووترین كات ئازادی بكەن، ئەگەرنا رووبەڕوویان دەبنەوە.

خه‌له‌ف ده‌خیل، یەكێك لە كەسوكاری ئەو پێشمەرگە رفێنراوە بۆ (باسنیوز) گوتی: “كوڕە مامی ئێمه‌ بە ناوی (خالد ره‌شۆ به‌ره‌كات) كە پێشمەرگەیە و دوو ساڵە لەگەڵ خێزانەكەی گەڕاوەتەوە بۆ شنگال، به‌ڵام شەوی 5ی6ی2022، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ چوونەتە سەر ماڵیان و رفاندوویانە، بەپێی زانیارییەكانیشمان، چەكدارانی پەكەكە وایانزانیوە خێزانەكەی لە ماڵ نییە و نیازیان وابووە بیكوژن، بەڵام خێزانەكەی زوو ئێمەی ئاگادار كردەوە، بۆیه‌ ئێستا ئێمە مۆڵەتێكی كورتمان داوەتە پەكەكە لە شنگال، ئەگەر بەزووترین كات (خالد ره‌شۆ) ئازاد نەكەن، ئەوا رووبەڕوویان دەبینەوە”.

ئاشكراشی كرد: “خالد ره‌شۆ هیچ تاوانێكی نەكردووە و لەناو ماڵ و منداڵی خۆیدا بووە، كەچی رفاندوویانە، بەدواداچوونمان بۆی كردووە، گوایە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكەن و ئازادی دەكەن، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەكراوە، هیوادارین ئەو گرووپە ناشەرعییانە دەست لەو رەفتارانە بەردەن و چیتر ترس لەناو خەڵك بڵاو نەكەنەوە و خەڵك نەڕفێنن”.

خه‌له‌ف ده‌خیل، گوتیشی: “ئەو پێشمەرگەی رفاندوویانه‌ لەدایكبووی 1965ی ناحیەی گرعزێره‌ لە قه‌زای شنگال“.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، سلێمان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی لیژنەی ناوچه‌ی پارتی لە شنگال بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: “ئەوە نە یەكەم جارە و نە دوا جاریش دەبێت، كە گرووپە ناشەرعییەكان ئەو كردەوانە لە شنگال دەكەن، پێشتر سەدان كەس لەلایەن گرووپە ناشەرعییەكانی شنگال رفێنراوە و بێسەروشوێن كراون، ئەمەش ترسی لای خەڵك دروست كردووە و ئەوە هەشت ساڵە خەڵك ئاوارەی ژێر خێوەتەكانە و لە ترسی رفاندن ناوێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان”.

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە شنگال گوتیشی: “ئەو گرووپە چەكدارە ناشەرعییانە سیاسەتێكی توندوتیژ لە شنگال پەیڕەو دەكەن و خۆیان بەسەر خەڵكی شنگالدا سەپاندووە و سەرئێشەیەكی زۆریان بۆ خەڵكەكە دروست كردووە، تەنانەت لە بواری فكریشدا كاریگەریی لەسەر خەڵكەكە دەكەن و دۆخی شنگالیان بەتەواوی تێكداوە‌”.

لای خۆشیەوە، مام قه‌وال، فه‌رماندەی پێشمه‌رگه‌ لە شنگال بۆ (باسنیوز) گوتی: “بەپێی زانیارییەكان، پەكەكە بەبیانووی ئەوەی (خالد ره‌شۆ) لەگەڵ پارتى دیموكراتى كوردستان كار دەكات ئەویان رفاندووە، تا ئێستاش چارەنووسی دیار نییە و كەس نازانێ بەرەو كوێیان بردووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەی:ئەفسانەیا داعش ل شنگال هاتە ژناڤبرن

Lalish Duhok

شانده‌كێ فه‌ره‌نسا بۆ پشته‌ڤانیا رزگاربوویێن ئێزدى دێ سه‌را كوردستانێ ده‌ت

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ شێخان بیرەوەرییا (24) سالیادا دامەزراندنا دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش ساخكر

Lalish Duhok