شبكة لالش الاعلامية

“حكومەتا عێراقێ ئه‌گه‌رێ بڕینا هاريكاريێن رێكخراوێن نێڤ دەوله‌تى يه‌ بۆ ئاواران”

“حكومەتا عێراقێ ئه‌گه‌رێ بڕینا هاريكاريێن رێكخراوێن نێڤ دەوله‌تى يه‌ بۆ ئاواران”

وشه‌:

عێراق بەهۆی تەنگژە جیاجیاكانەوە بە بەردەوام ئاوارەی لە كەمپ و شارەكان هەبووە، ئەوانەیش پێویستیان بە یارمەتیدانی بەردەوام هەیە، بەرپرسی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك ئاماژە دەكات، حكوومەتی عێراق هۆكارە كە رێكخراوە بیانییەكان هاوكاری لەسەر ئاوارەكان ببڕن، بۆیە ئەوان تووشی دۆخێكی سەخت هاتوونەتەوە و چیتر هاوكاری ناكرێن.

پیر دەیان پیر جەعفەر، بەرپرسی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان بە “وشە” گوت، رێكخراوی یونسێف ئیمێڵێكی بۆ ناردووین و باسی ئەوەی كردووە كە ئەركی ئەوان لە دابینكردنی ئاو بۆ ئاوارەكان تەواو بووە و پێویستە بۆ لەمەودوا حكوومەتی عێراق دابینی بكات، رێكخراوێكی تر كە یارمەتی دارایی بە ئاوارەكان دەدا، باسی لەوە كرد كە لە 1ی تەمووزەوە گرێبەستیان تەواو دەبێت و چیتر ناتوانن پارە بە ئاوارەكان بدەن و تەنیا بە هەژارانی دەدەن، كە10%ی ئاوارەكان لێی سوودمەند نابن، جگە لەوەیش ئێستە زیاتر گرنگی بە رووسیا و ئۆكراینا دەدەن.

بەرپرسی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و قەیرانەكان روونی كردەوە، لێدوانێكی وەزیری دارایی عێراق كاریگەری زۆری لەو بارەوە هەبوو، كە باسی لەوە كرد قەرزیان لەسەر نەماوە و 90 ملیۆن دۆلاری كاشیان هەیە، بۆیە ئەوانیش باسیان دەڵێن مادەم وایە با خۆیان هاوكاری ئاوارەكان بكەن، بۆیە بڕینی هاوكارییەكە دۆخی ئاوارەكانی زۆر سەخت كردووە .

“ئێستە نە حكوومەتی عێراق و نە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هاوكاری ئاوارەكان ناكەن، ئەمەیش كاریگەریی خراپی لەسەر دۆخی ئاوارەكان دەبێت”، پیر دەیان پیر جەعفەر، بەرپرسی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان وای گوت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“شێخ شامۆ” سه‌ره‌دانا وه‌زاره‌تا شه‌هيد و ئه‌نفالكريان دكه‌

Lalish Duhok

مه‌سرۆر بارزانى: ناديا موراد ده‌نگه‌كێ ب هێز دا خه‌لكێ ئێزدى

Lalish Duhok

هاريكارى لسه‌ر خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok