كانونی یه‌كه‌م 26, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانی: هەرچی بۆ خەڵکی زاخۆ بکرێت مافی خۆیانە

مەسرور بارزانی: هەرچی بۆ خەڵکی زاخۆ بکرێت مافی خۆیانە

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە زاخۆ، دووپاتی لە گرنگی ئەو ناوچەیە و قوربانیدانی خەڵکەکەی لە پێناو بەرگری لە کوردستان کردەوە و گوتی: هەرچی بۆ خەڵکی ئەم ناچەیە بکرێت، مافی خۆیانە.

ئەمڕۆ (سێشەممە 27ـی ئەیلوول) بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی  26 ملیار و 500 ملیۆن دینار دادەندرێت.

سەرۆکوەزیران لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانە، گوتارێکی پێشکەشکرد و وێڕای پیرۆزبایی لە ساڵوەگەڕی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، گوتی: زاخۆ ناوچەیەکی گرنگە بۆ ئێمە و لە شۆڕشەکانی کوردستان قوربانی زۆری داوە، خەڵکێکی زۆری خاوەن شەهیدی تێدایە، بۆیە هەر شتێک بۆ ئەوان بکرێت حەقی خۆیانە.

سەرۆکی حکومەت لە گوتارەکەیدا باسی کە گرنگی زاخۆی لە رووی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزارییەوە کرد و دووپاتیکردەوە، بەدووسایدکردنی رێگە و شەقامەکانی زاخۆ، کاریگەری لەسەر جووڵەی بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەبێت.

هەروەها مەسرور بارزانی، باسی لە دڵڕفێنی ناوچە و سرووشتی زاخۆ و دەوروبەری کرد و گوتی: زاخۆ لە رووی گەشتوگوزاریشەوە ناوچەیەکی دڵڕفێنە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی شەڕەوە ناتوانین زۆر شوێن ئاوەدان بکەینەوە، هیوادارین رێز لە سەروەری خاکمان بگرن، بۆ ئەوەی خەڵکمان بگەرێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و پڕۆژەی زیاتری گەشتوگوزاری جێبەجێ بکەین.

ئەو پڕۆژانەی ئەمڕۆ بەردی بناغەیان دادەندرێن بریتین لە: دروستکردنی جووتسایدی ئیبراھیم خەلیل – باچیکا، جووتسایدی سەرەکی شارەدێی دەرکار، جووتسایدی باتیفا، دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان لە زاخۆ، دروستکردنی قوتابخانە لە گوندی دەشتمرێ و نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ.

لەوبارەوە گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوردستان24ی گوت: “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ ئێمە دوای ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی زاخۆ دەکات و بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک دادەنێت، کە پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژین، پێشتر سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر 115 پڕۆژەی خزمەتگوزاری دابوو لە سنووری ئیدارەی زاخۆ و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێکیان تەواو بوونە”.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi