شبكة لالش الاعلامية

دایکی رۆناڵدۆ یانەی داهاتووی کوڕەکەی ئاشکراکرد

دایکی رۆناڵدۆ یانەی داهاتووی کوڕەکەی ئاشکراکرد

رووداو دیجیتاڵ

دۆلۆرێس ئاڤێرۆ، دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، پلانەکانی داهاتووی ئەستێرە پورتوگالییەکەی ئاشکراکرد، ناوی ئەو یانەیەشی ئاشکراکرد کە دەیەوێت کوڕەکەی بباتە ریزەکانی، هەروەها باسی وادەی وازهێنانی کریستیانۆ لە یاریکردن و پلانەکانی داهاتووی کرد.
پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵ بەڵێنی دابوو لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی نەهێنێت لە بەرزترین ئاستدا.
رۆناڵدۆ بەهۆی کەمکردنەوەی مووچەی لە لایەن یانەی مانچێستەر یونایتدەوە و بەشداری نەکردنی لە چامپیۆنزلیگ، بێزاربوو، و ویستی لە مان یونایتد بڕوات، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەری کارەکانی، هیچ یانەیەک گرێبەستی لەگەڵ نەکرد و بە ناچاری لە مان یونایتد مایەوە.
دۆلۆرێسی دایکی دۆن، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی پۆرتوگال، دووپاتیکردەوە کە پلانی هەیە یاریزانە پۆرتوگالییەکە بگەڕێنێتەوە بۆ یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە، کە یەکەم یانەی بوو لە ژیانی وەرزشیدا، پێش ئەوەی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2003 پەیوەندی بە مان یونایتدەوە بکات.
دایكی رۆناڵدۆ روونیكرده‌وه‌ “گه‌ڕانه‌وه‌ی کریستیانۆ بۆ سپۆرتینگ ده‌کرێت رووبدات، به‌ڵام ئێستا نا، ئه‌مساڵ گونجاو نه‌بوو بۆ ئەوەی ئەوە رووبدات، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ساڵی داهاتوو بێت، ئه‌مساڵ یان ساڵی داهاتوو ئه‌مه‌ رووده‌دات، پشتیوان بەخوا”.
ئەو خانمە دەشڵێت “من بە رۆناڵدۆم گوت، کوڕەکەم پێش ئەوەی بمرم، دەمەوێت جارێکی دیکە بە درێسی سپۆرتینگەوە بتبینمەوە”.
دایکی کریس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر رۆناڵدۆ نەشچێتە لیشبۆنە، کوڕەکەی دەچێت و گوتی “ئەمە چارەنووسی خۆیەتی، جۆنیۆر لە باوکی باشتر یاری دەکات کاتێک لە تەمەنی کوڕەکەیدا بوو! جۆنیۆر جێگرەوەی کریستیانۆیە، پێشتر گوتوویەتی کە دەیەوێت لە لیشبۆنە بژیت و یاری بۆ سپۆرتینگ بکات”.
دۆلۆرێس هەروەها گوتی “ئەگەر هەیە هەردووکیان بچنە لیشبۆنە، ئەوە خەونی منە”.
لە بەردەوامی قسەکانیدا، دایکی دۆن گوتی “ئەگەر خواستەکانی دایک و داپیرە جێبەجێ بکرێن، یەکێک لە کوڕەکانم زۆر بە زوویی پەیوەندی بە سپۆرتینگەوە دەکات”.
کاتێک پرسیار لە دۆلۆریس کرا سەبارەت بە پلانەکانی کریستیانۆ بۆ وازهێنان لە یاریکردن؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی “کریس ئارەزووی زۆری هەیە بۆ بەردەوامبوون لە یاریکردن تاوەکو تەمەنی دەگاتە 40 ساڵ”.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ ژنان بڤى جۆرى سەره‌نجا هه‌ڤژينێ خۆ رابكێشه‌  

Lalish Duhok

نەخۆشیێن مرۆڤان 80% ژ ژینگەھێ پەیدا دبن

Lalish Duhok

دەیك و باب حەز دكن كچێن وان شوو ب كەسێن نێزیكی وان بكن

Lalish Duhok