شبكة لالش الاعلامية

هەزار و 700 کەس ل ده‌ڤه‌ڕێن کوردستانی ل سنوورێ مووسڵ دێ ئێنه‌ دامەزراندن 

هەزار و 700 کەس ل ده‌ڤه‌ڕێن کوردستانی ل سنوورێ مووسڵ دێ ئێنه‌ دامەزراندن 
مووسڵ -KDP.info-

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی مووسڵ ئاشکرای کرد، بەردەوام کار دەکەن و خەریکی تەواوکردنی ڕێکارەکانن بۆ دامەزراندنی هەزار و 700 کەس و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا فەرمانی وەزارییان بۆ دەردەچێت و دادەمەزرێن کە سەرجەمیان خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری مووسڵن.

دکتۆر ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”دوای هەوڵێکی زۆر بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشە تەندروستییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی سنووری مووسڵ، دوو هەزار و800 کەس داواکارییان پێشکەش کردبوو، لەوانە هەزار و700 کەسیان هیچ کێشەیان نەبوو، ئێستا کاری بەردەوامیان بۆ دەکەین تاکوو ڕێکارەکان تەواو بن و لەم دوو هەفتەیەدا فەرمانی وەزارییان بۆ دەردەچێت و دادەمەزرێن.”

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی مووسڵ گوتیشی: ئەوانەی دادەمەزرێن هەموویان دەرچووی بەشە تەندروستییەکانن و خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن لە سنووری مووسڵ، بۆیە هەرچی لە تواناماندا بێت وەکوو نوێنەرانی کورد لە مووسڵ بۆ خەڵکی خۆمانی دەکەین و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب ئاماده‌بوونا “شێخ شامۆ” چلەیا ماتەمینیا پێنج شەهیدێن دەڤەرا سۆران هاته‌ گێران

Lalish Duhok

بەرپرسه‌كێ پارتی: پێتڤيه‌ پەیوەندیێن هەرێما کوردستانێ و بەغدا حكوومی بن نەك حزبی

Lalish Duhok

ل دهۆکێ ژبه‌ر بوردۆمانا تورکیا 500 هەزار دار هاتبنه‌ سۆتن

Lalish Duhok