شبكة لالش الاعلامية

شانده‌كێ ئێزدیان ل ئیتالیا دگەڵ پاپايێ فاتیكان دێ ره‌وشا ئێزدیان گه‌نگه‌شه‌ كه‌ن  

شانده‌كێ ئێزدیان ل ئیتالیا دگەڵ پاپايێ فاتیكان دێ ره‌وشا ئێزدیان گه‌نگه‌شه‌ كه‌ن  

باسنيوز:

وه‌كیلی میری ئێزدییان رایدەگەیەنێ، كە میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان لەگەڵ شاندێك چووەتە رۆمای پایتەختی ئیتالیا و لەوێ لەگەڵ پاپای فاتیكان، هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا كۆ دەبنەوە و باسی دۆخی ئێزدییان، بەتایبەت باسی دۆخی شنگال دەكەن.

جه‌هوه‌ر عه‌لى به‌گ، وه‌كیلی میری ئێزدییان بۆ كاروباری پەیوەندییەكان بۆ (باسنیوز) گوتی: “یەكێك لە گرفتە سەرەكییەكانی ئێزدییان، خراپیی رەوشی شنگالە، لە هەموو كۆبوونەوەكان، لە هەر شوێنێك و لە هەر وڵاتێك بێ ئێمە باسی دۆخی شنگال دەكەین و هەوڵ دەدەین رەوشی شنگال چارەسەر بكرێ و خەڵكی ئاوارە بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی، ئێستا شاندێكی ئێزدییان بە سەرۆكایەتی میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان چووەتە رۆما و لەوێلەگەڵ پاپای فاتیكان و بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە كۆ دەبنەوە و باسی دۆخی شنگال دەكەن.“

ئاشكراشی كرد، كە: “شاندی ئێزدییان بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا دەمێنێتەوە و چەندیین كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكات و هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی رەوشی ئێزدییان باش ببێ و ئاوارەكانی شنگال، كە لە ساڵی 2014 بەهۆی ئەو هێرش و پەلامارە دڵڕەقانەی داعش ئاوارە بوونەو بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.“

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رهاتيا زارۆكه‌كێ 12 ساليێ ئێزدی كو 22 هه‌يڤان ل ده‌ستێ داعشێ دا بوو

Lalish Duhok

هه‌يڤا بۆرى44 وه‌لاتيێن کوردێن ئێزدی هاتينه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

سیداد بارزانی سه‌ره‌دانا ميرێ ئێزديان و بابه‌شێخ دكت

Lalish Duhok