شبكة لالش الاعلامية

میر حازم: پاپا فرانسیس بەڵێن دا ئه‌وا دشيان دا بت بۆ ئێزدیان دێ کەن

میر حازم: پاپا فرانسیس بەڵێن دا ئه‌وا دشيان دا بت بۆ ئێزدیان دێ کەن

رووداو دیجیتاڵ

میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان و شاندەکەی بەفەرمی لەلایەن ڤاتیکانەوە بانگهێشتکران، 40 خولەکیش لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیاکان کۆبوونەوە.

لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە میر حازم تەحسین بەگ دەڵێت، کۆبوونەوەکە گرنگ بووە و پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە، باسی رەوشی ئێزدییەکان، شنگال و کوردستانی کردووە. میری ئێزدییان دەڵێت، پاپا فرانسیس گوتوویەتی، “هەرچییەکمان پێ بکرێت کەمتەرخەمی ناکەین.. گوشار دەخەینە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەوانیش گوشار دەخەنە سەر عێراق بۆ ئەوەی کێشەی شنگال چارەسەر بکەن”.

ناکۆکییە سیاسییەکان لە شنگال بۆ گەڕانەوەی هەزاران کوردی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان و نادیاریی چارەنووسی 3 هەزار منداڵ، کچ و ژنی ئێزدی بابەتی سەرەکیی نێو کۆبوونەوەی پاپا فرانسیس و میری ئێزدییان بوو.

مكان خاتون، هاوژینی میر حازم دەڵێت، لە کۆبوونەکەدا “پاپای ڤاتیکان بەوردی گوێی بۆ خەم و ناڕەحەتییەکانی ئێزدییان گرت و بەڵێنی هاوکاریکردنی بۆ ئەو ئێزدییانەدا کە لە وڵاتانی یۆنان و تورکیا لە دۆخی خراپدان.”

لە سەرەتاکانی ئابی 2014 داعش هێرشیکردە سەر شنگال، تائێستاش چارەنووسی نزیکەی 2862 کچ و ژن و منداڵی ئێزدیان نادیارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێنج ئەندامێن خێزانەكا ئاوارەیا شنگالێ‌ ل كەمپا بێرسڤێ‌ تووشی نەخۆشیا هیمۆفیلیا بووینە

Lalish Duhok

رێڤه‌به‌رێ کاروبارێن ئێزديان ل دهۆكێ: پێتڤيە رێورەسمێن ئاینى بێنه‌ سنوورداركرن

Lalish Duhok

د ڕێو رەسمەکا جەماوەری دا بنگەهێ لالش تایێ باعەدرێ ئاهەنگا خەلاتکرنا قوتابیێن سەرکەفتی گێڕا

Lalish Duhok