شبكة لالش الاعلامية

چیرۆکا وى زارۆكێ ب موعجیزە ژ مرنێ ڕزگار بووى

چیرۆکا وى زارۆكێ ب موعجیزە ژ مرنێ ڕزگار بووى

کوردستان TV
لە تاوانێکدا کە بەڕازیلی هەژاند، کۆرپەیەک دوای چەند کاتژمێرێک لە لەدایکبوونی، لە مردن ڕزگار کرا، ئەمەش دوای ئەوەی پیاوێک خستوویەتییە ناو جانتاکەی و لە پردێکەوە فڕێی دا ناو ڕووبارێکەوە.

میدیاکانی بەڕازیل لە زاری دوو ماسیگرەوە کە شایەتحاڵی ڕووداوەکە بوون ئاماژەیان بە ڕووداوەکە داوە و شایەتحاڵان دەڵێن، کە بەرەبەیانی 17ـی 11ـی 2022 کەسێک بینراوە جانتاکەی پشتی فڕێ داوەتە ناو ڕووباری کاپیپاریبی لە شاری ساو لۆرێنکۆ دا ماتای ​​بەڕازیل.

ڕاشیانگەیاندووە، دوای ئەوەی جانتاکە کەوتە ناو ڕووبارەکەوە، گوێمان لە گریانی منداڵەکە بوو، توانیمان ڕزگاری بکەین.

یەکێک لە ماسیگرەکان بەناوی پیدرۆ دەڵێت، “هاوڕێکەم جانتاکەی هەڵگرت و دایە دەستم، کاتێک کردمەوە، کۆرپەیەکم بینی دەستم بە گریان کرد”.

بە گوتەی خۆیان، دەستبەجێ پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە، پۆلیس کۆرپەکەی گەیاندووەتە نەخۆشخانە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەڕازیل، فڕێدانی منداڵەکە تەنیا چەند کاتژمێرێک لەدوای لەدایکبوونی بووە، ناوکەپەتک منداڵەکەش بە شێوەیەکی ناپیشەیی بڕاوە.

به ڕپرسانی تەندروستی بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە کە دۆخی تەندروستی کچەکە جێگیره و له نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایە.

ئەم تاوانە هۆکارەکەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی کە لەباربردنی منداڵ لە بەڕازیل نایاساییە و سزاکانی لەنێوان 1 بۆ 3 ساڵ زیندانیکردنە، لە کاتێکدا یاسایەک بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی وازهێنان لە منداڵ بەخێوکردن دانراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژبه‌ر گه‌رما ئاڤا رووباران لاشێ كۆمه‌كا ماسيێن سه‌له‌ون دسۆژيت

Lalish Duhok

میوانخانه‌یه‌كا سه‌یر

Lalish Duhok

ئه‌لمانیا.. ته‌رمێ فرۆكه‌ڤانه‌كێ ئه‌مریكی پشتى 70 سالا بسه‌ر داره‌كێ ڤه‌ هاته‌ ديتن  

Lalish Duhok