شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل: سەرۆك بارزانی هەرده‌م پشته‌ڤانى يا کوردێن ئێزدی کريە

مەحما خەلیل: سەرۆك بارزانی هەرده‌م پشته‌ڤانى يا کوردێن ئێزدی کريە
شنگال -KDP.info-

نوێنەرێکی کوردانی ئێزدی دەڵێت، داوامان کردووە هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە لە پەرلەمانی کوردستان کورسیی کۆتا بۆ کوردانی ئێزدییش هەبێت، چونکە دەنگیان لە هەرێمی کوردستان کەمە و وەکوو ڕێزگرتنێک گرنگە کورسییەکیان هەبێت و لە دیدارێکیشدا سەرۆک بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ کوردانی ئێزدی دووپات کردووەتەوە.

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئێزدی کوردی ڕەسەنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی کوردی ئێزدی ڕۆیشتوون بۆ دەرەوە پێویستە هەندێک ناوچەی وەکوو شێخان و باعەدرێ و مەهەت و دەوروبەری وەکوو پێکهاتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کورسیی کۆتایان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت، چونکە لە هەرێمی کوردستان بەشی کورسی دەنگمان نییە، بۆیە گرنگە وەکوو ڕێزگرتنێک لە کوردانی ئێزدی کورسی کۆتامان هەبێت.”

مەحما خەلیل گوتیشی: ”هەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانە و ئەگەر کوردی ئێزدییش کورسیی کۆتایان هەبێت زۆریش باشتر دەبێت، بۆیە بەفەرمییش داوامان کردووە کورسییەکی کۆتا بۆ کوردی ئێزدی هەبێت.”

خەلیل ڕوونیشی کردەوە: ”من خۆم لە دیداری میری ئێزدییان لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئامادە بووم و بەفەرمی ئەو داواکارییە پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرا و سەرۆک بارزانی هەمیشە پشتگیری لە کوردانی ئێزدی دەکات و بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە ئێمە دەکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل دەڤەرا دێرەبوونێ‌ كەرنەڤالێ‌ پشتەڤانیكرنا ریفراندۆما سەربەخۆبوونا كوردستانێ‌ ب رێڤەچوو

Lalish Duhok

ڤیان دەخیل: قەرەبووکرنا خەڵکێ شنگال ژ کارێن پێشيێ يێن حکومەتا عێراقێ دا نینە

Lalish Duhok

مه‌حما خەلیل: 1600 ژن وزارۆكێن ئێزدی دێ ل وەلاتی سۆید ئێنە چارەسەرکرن

Lalish Duhok