وەزارەتا کار: سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ كار بۆ پاراستنا مافێن کرێکاران دکهت
باسنيوز:
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە دهۆک ئامادە بووە و باسی دواین پێشکەوتنەکان لە بواری خزمەتکردنی کرێکاران کرا.
زهكیا سهید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1/5/2023 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”دەوای چەندین ساڵ کار لەسەر ڕەشنووسی یاسای کار بەخۆشییەوە لە پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تایبەت دەرچووە و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەین کە یاسای کۆمەڵایەتیش پەسند بکرێت کە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕێکخستنی کار و بابەتی کرێکاری بیانی و کرێکارانی ناوخۆ کاری لەسەر کراوە و بووەتە بڕیار و ڕێنوێنی.”
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی جەختی لەوەش کردەوە: ”مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام لەسەر خەتە بۆ ئەوەی مافی کرێکاران لە هەموو لایەکەوە بپارێزرێت. گومانیش لەوەدا نییە کە ئەوەی لە توانای حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت بۆ خزمەتکردنی چینی کرێکار جێبەجێ دەکرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی