شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پێشوازى ل شانده‌كێ كۆمپانییێن ئه‌لمانی كر

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پێشوازى ل شانده‌كێ كۆمپانییێن ئه‌لمانی كر

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بواری پیشەسازیدا دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ـی ئایاری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتوو لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پەیوەندی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی بیرۆکراسی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان خستەڕوو.
هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بواری پیشەسازیدا دووپات کردەوە.
شاندی بازرگانی و نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانییەکان ئاماژەیان بە رۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی کار و چالاکی و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان نيشاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“ب تنێ د سالا 2020ێ دا 700 حالەتێن پەنجەشێرێ ل دهۆکێ هاتینە تۆماركرن”

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: هیڤیدارم کەلتورێ پێکڤە ژیان و تەباییێ دناڤبەرا پێکهاتێن جێواز یێن کوردستانێدا گەشێ بکەت

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی:كارڤەدانان دیارکر کا ریفراندۆم چەند بریارەکا راست بوو

Lalish Duhok