وهزیرێ پهروهردێ : ئهڤ ساله ب كوژمێ 23 ملیار و 500 ملیۆن دیناران پهرتوك بۆ قوتابیان دێ هێنه چاپكرن
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ”ئەمساڵ نزیکەی 20 ملیۆن کتێب بە گوژمەی 23 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ قوتابیان چاپ دەکرێت”؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ چەند رێکخراوی جیهانی بۆ راهێنانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لێکتێگەیشتن کراوە.
رۆژی پێنجشەممە، 27-07-2023، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە هاوئاهەنگی و لێکتێگەیشتن لەگەڵ چەند دامەزراوەیەکی گرنگی جیهانی کرد بۆ راهێنانی مامۆستایان، لەوانەش IOE (پەیمانگەی پەروەردە) کە دامەزراوەیەکی بەریتانییە و ئەکادیمیای ئوردنی مەلیکە رانیا بۆ راهێنانی مامۆستایان.
بەگوێرەی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن، ئەم دامەزراوانە مامۆستای راهێنەری سەرکردە پێدەگەیێنن، بۆ ئەوەی بتوانن راهێنان بە مامۆستایانی دیکەی هەرێمی کوردستان بکەن. ئالان حەمە سەعید جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم لێکتێگەیشتنە هیچ ئەركێکی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان دیاری ناکات و تەنیا هاوکارییەکی گرنگی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت بۆ راهێنانی مامۆستایان.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، دامەزراوەکان جیا لەم یاداشتە لێکتێگەیشتنە سکۆلەرشیپێکی بە قەبارەی پێنج کورسی بۆ راهێنانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، کە گرنگییەکی زۆری لە گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی تواناکانی مامۆستایان هەیە.
بەپێی پلانەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەو سەرکردانەی کە رادەهێنرێن، دواتر راهێنان بە چەند مامۆستای دیکە دەکەن، ئالان حەمە سەعید لەوبارەوە گوتی: ”هەنگاوی یەکەم لەسەر ئەکادێمیای مەلیکە رانیایە کە سەرکردە بۆ ئێمە دروست بکات و دواتر میکانیزمەکانی راهێنانی مامۆستایان لەوێوە جارێکی دیکە دیاری دەکرێت، کە چەندە دەتوانین سوودی لێ وەربگرین.”
ئهكادێمیای مهلیكه رانیا بۆ راهێنانی مامۆستایان، ساڵی 2009 لە ئوردن كراوهتهوه کە دامەزراوەیەکی سهربهخۆی قازانج نەویستە، راستەوخۆ له ژێر چاودێریی شاژنە رانیا كارهكانی بەڕێوەدەبات و له پێناو پهرهپێدانی پیشهی مامۆستایان، پێشخستنی تواناکانیان و پڕ كردنهوهی پێداویستییهكانی پهروهرده و فێركردن، بەردەوام خولی راهێنان دەکاتەوە.
وەزیری پەروەردە باسی لە گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد کە لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتدا پێداچوونەوەیان بەسەردا کراوە و ئەمساڵیش هەندێک لە کتێب و وانەکان بە دیزاین و ناوەڕۆکی نوێ دەخرێنەوە بەردەم قوتابیان.
وەک ئالان حەمەسەعید دەڵێت: ”ئەمساڵ نزیکەی 20 ملیۆن کتێب بۆ قوتابیان و خوێندکاران چاپ دەکرێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی خەرجکردنی تێچووەکەی داوە و نزیکەی 23 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.”
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست رووداو کەوتوون، ساڵی خوێندنی 2022-2023، یەک ملیۆن و 885 هەزار قوتابی بەشداریی پرۆسەی خوێندنیان کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش 16 ملیۆن کتێب چاپکرابوون، کە تێچووەکەیان 17 ملیار دینار بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی