شبكة لالش الاعلامية

ڕێوره‌سمێن جه‌ژنا چلێ هاڤينێ دئێنه‌ گێڕان

ڕێوره‌سمێن جه‌ژنا چلێ هاڤينێ دئێنه‌ گێڕان

باسنيوز:

کوردی ئێزدی دەست دەکەن بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی جەژنی چلەی هاوین لە پەرستگەی لالش و سبەی ”2ی مانگی ئاب” جەژنی چلەی هاوینی ئێزدییەکانە.

لەم بارەیەوە، جەھوەر عەلی بەگ، وەکیلی میری ئێزدییان، بە (باسنیوز)ی گوت: ”ئەمڕۆ ڕێوڕەسمەکانی جەژنی چلەی هاوین دەست پێ دەکات و سەردانکەرانی پەرستگەی لالش هەموو ڕێوڕەسمەکان بەڕێوە دەبەن. چلەگر ئەو کەسانەن کە چل ڕۆژی چلەی هاوین بەڕۆژوو دەبن. هەر ئێزدییەکی بچێتە لالش پێویستە لەسەر پردی سیڕاتەوە تێپەڕ بێت و لە حەوزی کانی سپی دەست و دەموچاوی بشوات و خۆی پاک بکاتەوە.”

ئاشکرایشی کرد: لەم جەژنەدا ئەو ئێزدییانەی لە ئاوی (کانی سپی)دا مۆر نەکراون، مۆر دەکرێن و سەردەرانی تایبەتی پەرستگەی لالش دەڕازێتەوە و تاووس جوان دەکرێت.

گوتیشی: هەموو ئێواران سەما دەکرێت و چرای ئاقد (مەزاری گەورەپیاوان) و نیشانگە تایبەتەکان هەڵدەکرێن و ڕێوەڕەسمی قنتار (بەکۆمەڵ) بەڕێوە دەچێت، ئەم ڕێوڕەسمە بەری بەیانی و دەمەوئێوارانی هەموو ڕۆژێک بەڕێوە دەچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌حما خه‌لیل ئه‌گه‌رێ نه‌هاتنا رێكخستنێن بیانی بو شنگالێ دیاردكه‌ت

Lalish Duhok

ل شنگال تەرمێ وه‌لاتيه‌كى هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

ل كۆمەلگەها باییرێ هاريكارى ل سه‌ر خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok