شبكة لالش الاعلامية

سەرۆک بارزانی: ڕۆڵێ ئێكه‌تيا ئافرەتان د خه‌باتا گه‌لێ مه‌ دا و به‌رگریكرن ژ مافێن ئافره‌تێ به‌رچاڤ و دیاره‌

سەرۆک بارزانی: ڕۆڵێ ئێكه‌تيا ئافرەتان د خه‌باتا گه‌لێ مه‌ دا و به‌رگریكرن ژ مافێن ئافره‌تێ به‌رچاڤ و دیاره‌

K24هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی یادی 71 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پەیامێکی ئاراستەی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان کرد و رایگەیاند: رۆڵی لە خەباتی گەلەكەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریكردن لە مافەكانی ئافرەت بەرچاو و دیارە.

لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: “به ‌بۆنه‌ی حەفتاویەكەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م. یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی دەوڵەمەند و بێوێنەی دەستپێكی بەشداری و پێگەیاندنی ئافرەتی كوردستانی لە ژیانی سیاسی بووە و ڕۆڵی لە خەباتی گەلەكەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریكردن لە مافەكانی ئافرەت بەرچاو و دیارە”.

سەرۆک بارزانی، راشیگەیاندووە: “هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە كە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پیشەیی بن بۆ سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و كار بۆ پاراستنی مافەكانی ئافرەت لەنێو خێزان و شوێنی كار و گۆڕەپانی سیاسەت و كایەكانی تری كۆمەڵگەدا بكەن”.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،

به ‌بۆنه‌ی حەفتاویەكەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی دەوڵەمەند و بێوێنەی دەستپێكی بەشداری و پێگەیاندنی ئافرەتی كوردستانی لە ژیانی سیاسی بووە و ڕۆڵی لە خەباتی گەلەكەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریكردن لە مافەكانی ئافرەت بەرچاو و دیارە.

هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە كە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پیشەیی بن بۆ سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و كار بۆ پاراستنی مافەكانی ئافرەت لەنێو خێزان و شوێنی كار و گۆڕەپانی سیاسەت و كایەكانی تری كۆمەڵگەدا بكەن.

مسعود بارزانی

11ی كانوونی یەكەمی 2023

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زارتا ناڤخۆیا: هه‌ر بریكاره‌كێ سیمكارتان ب ره‌نگه‌كێ نه‌ یاسایی بفرۆشیت دێ هێته‌ سزادان

Lalish Duhok

دژە تیرۆرا کوردستانێ:د بۆردوومانه‌كێ دا ل سنوورێ شنگالێ دوو چەکدارێن پەکەکێ هاتنه‌ كوشتن  

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی بڕیاره‌ك ده‌ربارەی ڕاگرتنا خەرجیان دەرکر

Lalish Duhok