شبكة لالش الاعلامية

حكومه‌تا هه‌رێمێ: سیستەمێ یەکپەنجەرە گەهشته‌ ئیدارەيا سەربەخۆيا سۆران

حكومه‌تا هه‌رێمێ: سیستەمێ یەکپەنجەرە گەهشته‌ ئیدارەيا سەربەخۆيا سۆران
K24 – هەولێر:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نەهێشتنی رۆتین و کارئاسانیی مامەڵەی هاووڵاتییان، سیستەمی یەکپەنجەرە گەیشتووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەک کاری پێ دەکرێت.

کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگەیاندووه‌، وەکو یەکەم بەڕێوەبەرایەتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستمان بە جێبەجێکردنی سیستەمی یەکپەنجەرە بۆ راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کردووە، ئەوەش بەرەنجامی کارنامەی کابینەی نۆیەمە بۆ کەمکردنەوەی رۆتین بۆ کاروباری هاووڵاتییان.”

زارا ئەحمەد، هاووڵاتییەکی ئیدارەکەیە و گوتی:” سوپاسی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە، کارەکانمان زوو بەڕێ دەکەن و کارئاسانییان کردووە، نیو کاتژمێری پێناچێت، بەڕێمان دەکەن”.

لە رێگەی سیستەمی یەکپەنجەرەوە، مامەڵەکار تەنیا مامەڵە لەگەڵ یەک پەنجەرە و یەک فەرمانبەر دەکات و دوای ماوەیەکی کەم مامەڵەکەی تەواو دەکرێت و ئاگادار دەکرێتەوە.

یەکێک لە بنەماکانی کارگێڕییەکی باش، نەبوونی رۆتین و قورسنەکردنی مامەڵەی هاووڵاتییانە لە دامودەزگای میری، بۆ ئەم مەبەستەش کابینەی نۆیەم سیستەمی یەکپەنجەرە بۆ ڕێکخستنی هۆڵەکانی پێشوازی و مامەڵەی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکات. (هه‌روه‌ك فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی پێكردووه‌).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەلمانیا دێ چەندین کاروانێن هاريكاريێن سەربازی، رەوانەی هەرێما كوردستانێ کت

Lalish Duhok

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ لگەل هنارتيێ تایبەتێ بان کی مۆن کۆمبوو

Lalish Duhok

زەیتا بسەرڤه‌چۆيى ژ ئيرانێ دئێته‌ كوردستانێ

Lalish Duhok