تشرینی دووه‌م 24, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل بالیۆزێ ئەمریكا ل عێراقێ ب وەكالەت كر

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل بالیۆزێ ئەمریكا ل عێراقێ ب وەكالەت كر

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت بارودۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

رۆژی چوارشەممە (14ـی شوباتی 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەیڤید برگەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پەیوەندییانە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی ئەو دەستوورە بن كە گەلانی عێراق دەنگیان پێ داوە و قەوارەی هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانی بپارێزرێن. ناشبێ بەشێوەیەكی نادەستووری دەست لە پڕۆسەی یاسادانانی هەرێم بكرێت. هەروەك لە دەستووریشدا بەڕوونی هاتووە لە دۆخی بوونی جیاوازی لەنێوان یاساكانی هەرێم و یاساكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەبوو ئەوە ئەولەوییەت بۆ یاساكانی هەرێم دەبێت.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی هێماشی بەوەدا كە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێن و نابێ بە بیانووی نادەستووری دەست لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و ڕێوشوێنەكانی وەربدرێت و نابێ كۆسپی بۆ دروست بكرێت و هەوڵ بۆ دواخستنی بدرێت بە بیانووی بوونی تانە یاساییەكان.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە خوازیاری ئەوەن پێكهاتەی سووننە بە لێكتێگەیشتن لەنێوان خۆیاندا لەسەر كاندیدێك رێك بكەون و هەموو لایەكیش هاوكار بن بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەبارەت بە دۆخی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە ئەم بابەتە پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەست نیە تەنیا بە پێكهاتەیەكی دیاریكراو و دەبێ ئەم بابەتە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە و لە ڕێگەی وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان بگەنە ڕێككەوتن و ئەنجام. دەبێ هەموو پێكهاتەكانی عێراقیش ئەو ڕاستییە بزانن كە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی هەر بەرقەرارە. هەر لەبارەی ئەم پرسەوە سەرۆك بارزانی ئەوەی زیاتر بۆ شاندی میوان ڕوونكردەوە كە پێویستە هەموو لایەك پشتیوانی پڕۆسەی دیالۆگ و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانان بن و ئەم بابەتە ئەركی پەرلەمان نییە و لەپێناو بەرژەوەندییەكانی عێراق دەبێ دوور بێت لە موزایەدەی سیاسی و لێكەوتە و هاوكێشەكانی هەرێمایەتی و دەبێ بەرژەوەندی و سەقامگیری و ئاسایشی هەموو شوێن و پێكهاتەكانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

هەموو لایەکیش باش دەزانن ئەگەر ئەمەریکا رژێمی پێشووی نەڕووخاندبا و یارمەتیی عێراقییەکانی لە پڕۆسەی ئازادیی عێراق نەدابا، ئەوانەی ئێستا لە عێراق دەستەڵاتدارن هەرگیز نەیاندەتوانی حوکمی عێراق بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi